یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: کۆتایی بە چوارمین خولی زانستی دەهێندرێت و مەراسیمی کۆتایی ساز دەکرێت    *****    *****   ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ لقێ زاخو سمینارەک ساز کر    *****    *****    پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی    *****    *****   شێخی ئەزهەری شەریف د. ئەحمەد طیب پێشوازی لە شاندی زانایانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەردار سەلیم کۆچی دوای کرد    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی کوردستان سەردانی خانەی فەتوای میسر دەکات    *****    *****   د. لیوا حەمدی لەبیب: کورد گەلێکی مەزلومەو مافی خۆیەتی بە مافی چارەنووس بگات و ببێتە دەوڵەت    *****    *****   مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات   
شاندێكی په‌یوه‌ندیه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2010 : 12:00:43
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 4/8/2010 شاندێكی په‌یوه‌ندیه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د سه‌عدی رزوقی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی بوو، به‌ ره‌سمی بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ دیوانی وه‌قفی سوننی.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، ژماره‌ی قوتابی‌و مامۆستایانی ئایینی، هه‌روه‌ها مزگه‌وت‌و زانكۆ‌و په‌یمانگا‌و قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كان.

شاندی میوان داوای رای یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی ئێراق، كه‌ له‌ هه‌ولێر ببه‌سترێت، هه‌روه‌ها داوایان كرد، لقێك یان نوێنه‌رایه‌تیه‌كی یه‌كێتی زانایان له‌ به‌غدا بكرێته‌وه‌، كه‌ له‌وه‌دا وه‌قفی سووننی هه‌موو ئاسانكاریه‌ك ده‌كات.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی زانایانی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاریه‌كیش بكه‌ن، به‌ڵام داوای كرد ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كان‌و، ته‌وه‌ره‌كان‌و، كه‌سانی خاوه‌ن وتار‌و، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ روونتر باسیان لێوه‌ بكرێت.

له‌ كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك شت خرایه‌ روو تایبه‌ت به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو لا‌و زیاتر لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زانایانی كوردستان‌و زانایانی ئێراق.