یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: کۆتایی بە چوارمین خولی زانستی دەهێندرێت و مەراسیمی کۆتایی ساز دەکرێت    *****    *****   ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ لقێ زاخو سمینارەک ساز کر    *****    *****    پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی    *****    *****   شێخی ئەزهەری شەریف د. ئەحمەد طیب پێشوازی لە شاندی زانایانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەردار سەلیم کۆچی دوای کرد    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی کوردستان سەردانی خانەی فەتوای میسر دەکات    *****    *****   د. لیوا حەمدی لەبیب: کورد گەلێکی مەزلومەو مافی خۆیەتی بە مافی چارەنووس بگات و ببێتە دەوڵەت    *****    *****   مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات   
شێخ موراد خه‌زنه‌وی سه‌ردانی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2010 : 12:04:10
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 5/8/2010 شێخ محه‌مه‌د موراد كوری شه‌هید شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانی كرد.

مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زۆر به‌ گه‌رمی به‌خێرهێنان شێخ خه‌زنه‌وی كرد‌و، پێی راگه‌یاند: ئێمه‌ی كورد شانازی به‌ باوكت‌و جه‌نابتان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌تانه‌وه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ باوكی به‌ڕێزتان له‌ دوو لاوه‌ بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی شانازی بوو، له‌لایه‌ن وه‌ك كوردێك، كه‌ بووه‌ قوربانی كێشه‌ی ره‌وای كورد له‌ سوریا، هه‌روه‌ها وه‌كو مه‌لایه‌كیش، كه‌ ئێمه‌ فه‌خر‌و شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین، دیاریشه‌، كه‌ ئه‌وه‌ هه‌مان ئه‌و رێبازه‌یه‌، كه‌ مه‌لای كورد هه‌میشه‌‌و له‌ هه‌موو پارچه‌ به‌ زوڵم دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان ئه‌و رۆڵه‌ مه‌زنه‌یان بینیوه‌.

ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان له‌ خزمه‌ت ئێوه‌داین‌و، ئێوه‌ خانوخۆن نه‌ك میوان، هه‌موو كوردێكیش شانازیتان پی,َه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها پێی گووت: له‌ كاتی شه‌هیدكردنی باوكت، یه‌كێتی زانایان به‌ گرنگه‌وه‌ ئه‌و باسه‌یان وه‌رگرت‌و، له‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كان شتیان له‌سه‌ر گووت.

شێخ خه‌زنه‌وی شانازی به‌ كوردستان‌و مه‌لای كورد‌و، هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌تایبه‌تی، كه‌ ئازادیه‌كی ئایینی باش هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بوونی ئه‌و هه‌موو كۆلێژ‌و په‌یمانگا‌و قوتابخانه‌ ئیسلامیانه‌ی به‌ گرنگ وه‌سفكردن، هیوای خواست له‌ هه‌موو شوێنێكی كوردستان به‌و مافانه‌ی بگات.

هه‌ردوولاش كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ‌ مامۆستایانی ئایینی وریا بن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی ژیان له‌و سه‌رده‌مه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێمان به‌ هه‌ستێكی موسڵمانانه‌ی وه‌سه‌تی په‌روه‌ده‌ بكرێن، نه‌ به‌ تووندڕۆیی، وه‌ نه‌ بكه‌ونه‌ داوی ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌كیانه‌ هه‌موو قیه‌مێك له‌ناو گه‌له‌كه‌مان نه‌مێنێت، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ساموح‌و لێبووردن‌و خۆشه‌ویستی بڵاوبكه‌ینه‌وه‌‌و، خه‌ڵكی فێری ره‌وشت‌و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام بكه‌ین.