یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
مزگه‌وتی عمر أبی حفصه‌ له‌ خانقین كرایه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/08/2010 : 11:30:27
قه‌باره‌ی فۆنت
مزگه‌وتی عمر أبی حفصه‌ له‌ خانقین كرایه‌وه‌

دانا ملا حمه‌أمین- گه‌رمیان

سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 5/8/2010 به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕانی لق و لێپرسراو و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی دیاله‌و نوێنه‌ری لقی دیاله‌ی رابیته‌ی زانایانی موسوڵمان وه‌ زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئاینی و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پارێزگاری دیاله‌و قایمقامی خانقین، مزگه‌وتی عمر أبی حفصه‌ له‌ شاری خانقین كرایه‌وه‌ و له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین ووتار پێشكه‌ش كرا. به‌ڕێز م.مه‌لاحمه‌أمین كه‌لاری ووتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی پێشكه‌ش كرد و وێڕای پیرۆزبایی له‌ دانشتوانی خانقین ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م پرۆژه‌ خێردارو مه‌زنه‌ كرد، هیوای خواست و داوای له‌ دانشتوانی نزیكی ئه‌و مزگه‌وته‌ كرد كه‌ به‌ تاعه‌ت و عیباده‌ت ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه‌ و پاكوخاوێنی ڕابگرن.

شایانی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 5000 مه‌تر دووجا دروست كراوه‌و وه‌ جواترین و نوێترین كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی تێدا به‌كارهێنراوه‌ و به‌ دیزاین و نه‌خشه‌یه‌كی هاوچه‌رخ دروست كراوه‌، مناره‌یه‌كی بڵندی 42 م له‌گه‌ڵ گومه‌زیه‌كی 21 م بۆ دروست كراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 63 م وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێ‌). حه‌ره‌می مزگه‌وت 6 مه‌تر به‌رزه‌و له‌سه‌ر شێوه‌ی پێنج گۆشه‌یی دروست كراوه‌ وه‌كو ئامه‌ژه‌یه‌ك بۆ ڕوكنه‌كانی ئیسلام و پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ. جێ‌ نوێژی حه‌ره‌می پیاوان 800 م چوارگۆشه‌یه‌ و جێ‌ نوێژی حه‌ره‌می ژنان 110 م چوارگۆشه‌یه‌ وه‌ هۆڵی پرسه‌شی تیادا دروستكراوه‌. به‌مه‌ش ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی قه‌زاكه‌.