یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
شاجوانی باشووری ئه‌فریقیا: به‌هۆی ئیمان‌و خۆڕاگری‌و ره‌وشت به‌رزی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ بڕیارمدا موسڵمان ببم
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/07/2012 : 11:26:19
قه‌باره‌ی فۆنت

لین میسن، كه‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك شاجوانی باشووری ئه‌فریقیا هه‌ڵبژێردرا، ئێستا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیارمدا موسڵمان ببم، چونكه‌ ئیسلام ئارامی‌و هێمنی‌و ره‌وشت به‌رزی ده‌به‌خشێته‌وه‌.

 

هه‌واڵی موسڵمان بوونی شاجوانی باشووری ئه‌فریقیا، به‌ گه‌وره‌یی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌نگی دایه‌وه‌، له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ ناوبراو رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 10/7/2012 له‌ شاری غه‌ززه‌‌و، به‌هۆی ئیمان‌و خۆڕاگری‌و ره‌وشت به‌رزی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌، له‌نێو ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی شاره‌كه‌ موسڵمان بوونی خۆم راگه‌یاندو، ئیٍستاش هه‌ست به‌بوێری‌و ئارامی‌و دڵخۆشی ده‌كه‌م.

 

ئه‌مه‌و خاتوو لین، بڕیاریداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنا بوون به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، سه‌ردانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز بكات‌و، له‌هه‌مان وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و خۆڕاگری غه‌ززه‌، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یجێكی پشتیوانی درووستكردووه‌و، هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی ژیانی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌خاته‌ روو.

 

شایه‌نی باسه‌: دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردرا، بوو به‌ ئه‌ندام له‌ چه‌ند رێكخراوێكی فریاگوزاری‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دووجار سه‌ردانی شاری غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی كردووه‌‌و، دواجار به‌هۆی بینینی حاڵ‌و گوزه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌و، خۆڕاگری‌و بڕواو متمانه‌یان به‌خواو، پاشان ره‌وشت به‌رزیان، دوای ساڵێك بیركردنه‌وه‌ ئیسلام بوونی خۆی راگه‌یاند.