یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی ره‌مه‌زان جێبه‌جێ‌ نه‌كات 5 رۆژ زیندانی ده‌كرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2010 : 10:38:04
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ مه‌به‌ستی رێز گرتن له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزو گه‌یاندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌و مانگه‌وه‌ پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌ نوسراوێكی ره‌سمیدا به‌ ژماره‌ (7200) له‌ به‌رواری 1/8/2010 ، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نێرداروه‌، پارێزگای هه‌ولێر رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانی ده‌ركردووه‌، كه‌ خۆی له‌ پێنچ خاڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه‌، بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

1_ گشت شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی (المشروبات الرحیه‌) له‌ میوانخانه‌‌و چێشتخانه‌ به‌ درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز داده‌خرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره‌ یانه‌كان كه‌ فرۆشتنی (المشروبات الروحیه‌) ده‌گرێته‌وه‌ پێشكه‌ش كردنی قه‌ده‌غه‌یه‌.

2_ ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه‌ نیازی كرده‌نه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ ده‌بێت ره‌چاوی حورمه‌ت گرتنی ره‌مه‌زانی تێدا بكرێت، به‌ شێوه‌ی ئاشكرا قه‌ده‌غه‌یه‌‌و ده‌بێت دابپۆشرێت به‌ په‌رده‌ی تازه‌‌و خاوێن.

3_ پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌‌و خوارده‌مه‌نی له‌ گشت فه‌رمانگه‌كانی میری‌و حانوتی قوتابخانه‌كان‌و هه‌روه‌ها چایه‌خانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌‌و له‌و مانگه‌ داده‌خرێت.

4_ ده‌زگا ئیداریه‌كان‌و پۆلیس‌و ئاسایش زۆر به‌ ووردی‌و به‌ توندی هه‌ڵده‌ستن به‌ چاودێری كردن‌و جێ‌ به‌جێ‌ كردنی ئه‌و رێنماییانه‌ به‌ درێژایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

5_ هه‌ر كه‌سێك سه‌پێچی ئه‌و رێنماییانه‌ بكات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئیجرائاتی یاسایی له‌ دژی وه‌رده‌گرێت‌و (5) رۆژ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.