یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   شاندێکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ۱۹ ی پارتی دەکەن    *****    *****   لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کێشەی نێوان مامۆستا مەلا فاتح و مامۆستا هەڵۆ لە لقی سلێمانی چارەسەر کرا    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: ناکرێ مینبەر بۆ تەشهیرو یەکتر شکاندن و ململانێ و کاردانەوە بەکار بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن وەڵزی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لە مەراسیمێکدا دیاری بەسەر کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی دەڤەری زیارەت و دەوروبەری دابەش کرا    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی شارەوانی و ئەوقافی شارەکە دەکەن    *****    *****   سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردستان24 یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   پرسەنامەی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەبۆنەی کۆچی دوای مامۆستا ملا کاکە احمدی چۆمان    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری کۆبوونەوەی لێژنەکانی ئامادەکاری پێشوازی جەژنی قوربان دەکات   
ماجیدی مۆڵ: به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان داشكاندن له‌ نرخه‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/08/2010 : 11:03:27
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سوپه‌ر ماركێتی ماجیدی مۆڵ له‌ هه‌ولێر وه‌ك رێزگرتنێك له‌و مانگه‌ هه‌ڵستاوه‌ به‌ داشكاندنی نرخی كه‌ل‌وپه‌له‌كان به‌ رێژه‌ی30% بۆ كاڵاكان‌و50% بۆ جلوبه‌رگ‌و هه‌ندێ‌ شتی تر.

له‌و باره‌وه‌ به‌رێز كاك گۆڤه‌ند ماجیدی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ماجیدی مۆڵ به‌ (zanayan.org)ی راگه‌یاند: مانگی ره‌مه‌زان مانگی خێرو به‌ره‌كه‌ته‌، پێویسته‌ هه‌ر یه‌كه‌‌و به‌ شێوازێك پێشوازی لێ‌ بكه‌ین، ئیمه‌ هه‌ڵستاین به‌ داشكاندنی نرخی كاڵاكان به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن‌و كریارێكی یه‌كجار زۆر هه‌یه‌، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك هه‌وڵماندا نرخه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ت بتوانن شته‌كان به‌ نرخێكی گونجاوتر له‌ چاو بازاره‌كانی تر بكڕن.

مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌و دیارده‌ی گرانكردنی بازاڕ به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ نه‌مێنێت‌و خه‌ڵك به‌ ویژانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات، چونكه‌ زۆرێك پێیان وایه‌ ده‌بێ‌ شت گران بكرێ‌ له‌ بۆنه‌كاندا، بۆ ده‌بێ‌ له‌ وڵاتان كاتێ‌ بۆنه‌یه‌ك دێت داشكاندن هه‌بێ‌، به‌ڵام لای ئێمه‌ پێچه‌وانه‌ بێت.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ مامۆستایانی ئایینی له‌ وتاره‌كانی هه‌یینی به‌ر له‌ مانگی ره‌مه‌زان داوایان له‌ دوكاندارو ماركێته‌كان كرد، كه‌ نرخی كاڵاكان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن به‌ ویژدان‌و نرخ داشكاندن‌و هه‌رزانیه‌وه‌ هاوكاری هه‌ژاران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش گله‌یی له‌ بازاڕه‌كان نه‌كات.

یه‌كێتی زانایان له‌ رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ماجیدی مۆڵ كرد‌و، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوپه‌رماركێته‌كه‌ به‌ هه‌نگاو‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی مه‌زنی ده‌زانن له‌ نێو بازاڕه‌كانی كوردستاندا، پێویسته‌ سوپه‌رماركێت‌و بازاڕه‌كانی دیكه‌ هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌ به‌ر.