یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: کۆتایی بە چوارمین خولی زانستی دەهێندرێت و مەراسیمی کۆتایی ساز دەکرێت    *****    *****   ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ لقێ زاخو سمینارەک ساز کر    *****    *****    پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی    *****    *****   شێخی ئەزهەری شەریف د. ئەحمەد طیب پێشوازی لە شاندی زانایانی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەردار سەلیم کۆچی دوای کرد    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر بۆڵی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی کوردستان سەردانی خانەی فەتوای میسر دەکات    *****    *****   د. لیوا حەمدی لەبیب: کورد گەلێکی مەزلومەو مافی خۆیەتی بە مافی چارەنووس بگات و ببێتە دەوڵەت    *****    *****   مامۆستا صدیق عبدالعزیز کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات   
مانسۆن: قوڕئان له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و مه‌نتیق ده‌دوێ‌، كه‌ له‌ هیچ ئاینێكی دیكه‌م نه‌بینیوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/08/2010 : 14:17:40
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تازه‌ موسڵمان بوێكی ئه‌مه‌ریكیدا كه‌ ناوی (مانسۆن)ه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مانسۆن باس له‌ چۆنیه‌تی موسڵمان بوونی خۆی ده‌كات، كه‌ چۆن له‌ساڵی 2003 موسڵمان بووه‌.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا مانسۆن ده‌ڵێ‌: تاكه‌ هۆكاری موسڵمانم بوونم، قورئانی پیرۆزه‌، به‌ڕاستی زۆر پێی سه‌رسامم، چونكه‌ له‌ نێو هه‌موو كتێبه‌ ئاینیه‌كان قوڕئان زیاتر هانی بیركردنه‌وه‌ ده‌دات و، قسه‌ له‌گه‌ڵ عه‌قڵی مرۆڤ ده‌كات، به‌ر له‌ موسوڵمان بوون و بڕوا هێنان به‌ خودی قورئانیش، به‌مه‌ش له‌ ئاینه‌كانی تر جیاوازی ئه‌بێت.

پاشان مانسۆن به‌رده‌وام ده‌بێ‌ وده‌ڵێ‌: مه‌زنترین ئایه‌تی قوڕئان كه‌ هه‌رده‌م له‌ خه‌یاڵمه‌: ئایه‌تی (256)ی سوره‌تی(البقره‌)یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (لا اكراه‌ فی الدین) چونكه‌ گه‌وره‌یی ئیسلام ده‌رئه‌خات و شوێنكه‌وتووانی وا تێده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌: خۆیان دووركه‌ن له‌كاری توند و تیژی و به‌زۆر كردنه‌ موسڵمان، له‌ڕاستیدا هه‌رئه‌م ئایه‌ته‌ زۆر هانیدام كه‌ له‌ قوڕئان نزیك ببمه‌وه‌.

شایانی باسه‌، مانسۆن كچێكی موسڵمانی هێناوه‌وه‌ ئێستا خۆی و خێزانی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێن.