یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ئاشكراو نەگوتراوی وازنامەكەی پاپای ڤاتیكان
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/02/2013 : 13:20:22
قه‌باره‌ی فۆنت

لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان و فاكتەرو پاساوەكانی وازنامەو دەست لە كاركێشانەوەی  ،زۆرێك لەچاودیرانی خستە شۆك و بەگومانەوە بۆی دەڕوانن  و پێیان وایە پاساوەكان مایەی بڕوا پێكردن نین و لەمێژووی كەنیسەدا و600 ساڵ لەمەو بەر  پاپا شیلستینوی پێنجەم  وازنامەی پێشكەشكردووە  و بەس .

 
ڕاو بۆچونی جیاواز و دژە یەك  لەمەڕئەم هەنگاوە ناوازەو كەم وێنەیە ی پاپا بندكتی شانزەیەم زۆرن، لەگەڵ ئەوەی فاكتەرەكان و هەلو مەرجە كانی ئەو كاتی پاپا شیلستینوی پێنجەم  و ڕەوشی ئەمڕۆ زۆرجیاوازن، هەرچەندە ڕۆژئاوا بەگشتی و جیهانی كاسولیكەكان بەتایبەتی دەست لەكار كێشانەوەی پاپای ڤاتیكان   لە لوتكەی پاپایەتیدا  بەبڕیارێكی ڕیزپەڕی و  ئازایانە ستایش و وەسف كرد  ، چونكە لە هەناویدا هەست بە بەرپرسیارێتیەكی گەورەی تێدایە بۆ سەرۆكی كەنیسەی كاسولیكی .
 
ئەم بڕیارە  ناكاو  كت و پڕەی پاپا لەدانیشتنێكی نائاسایی كەرادیلەكاندا هات ، كە لە پەراوێزی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پاپەویدا ڕایگەیاند،پاساویشی ئەوەبوو كە تەمەن و تەندروستی چیتر  گونجاو  شیاونین   بۆ پێشەوایەتی و ڕەهبەری كەنیسە .

پاپا وتی : (( ویژدانی خۆمم لەبەردەم خوادا پشكنی و ئاسوودەكرد ،كە هێز و بە ساڵداچونم گونجاونین بۆئەنجامدانی پێگەو پلەی وەزارەتی بوتروسیەت ، هەروەها جیهانی ئەمرۆ بەگۆڕانكاری خێرادا دەڕوات و كۆمەڵ مەسەلەو دۆزێكیش دەیبزوێنێت  زۆر گرنگی هەیە لەسەر ژیانی ئیمانیمان  ، لەبەر ئەوە دەست هەڵدەگرم لە پلەی  ئەسقفی ڕۆما.

  كاریگەری سكانداڵەكان : ((دانییلی مینوتسی)) مامۆستای مێژووخوێندنی باڵا  لە زانكۆی شاری پیزای ئیتالی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ سایتی ((جەزیرەنت )) وتی : لە وانەیە زۆری گرفتەكان بو بێتە  هۆی وازنامە پێشكەش كردنی پاپا،  لەم میانەدا مینوتسی ئاماژە بەوە دەكات كە سكانداڵەكانی  گەندەڵی و دەست  درێژی یە سكسیەكان و ململانێ‌ لەسەر دەسەڵات  و ناكۆكی یەكان لەمەڕ عەقیدە و ئیمان  ئەركی سەرشانی پاپای زۆرقورس كردبوو بەئەندازەیەك توانای كاگیڕی  و فەرمانڕەوایی  نەمابوو كەبەهەمان میتودی پێشوو پیادەی دەكرد . 

بەڵام گرفتی حەقیقی كە مینوتسی ڕونی كردەوە  ئەوەیە كەنیسە ناتوانێت لە گەڵ ئەم چاخە و لەگەڵ مۆدێرنەدا هەنگاو هەڵگرێت ((  لە ساڵی 2005 وە كە  پاپا   پلەی پاپایەتی وەرگرت  كەنیسەزیاتر بەرەوداخران چوو ، بەتایبەت ئەوگریمانەیەی پێ ی وایە    حەقیقەتێكی ئیكسكەلسیفیان  پێ یە و   و بۆ هەموو زەمان و مەكانێك وەك ستاندارێكی جیهانی دەشێت((.

 
مینوتسی زیاتردەلێت : ئەم گریمانەیە لە كەنیسەی ڕۆمادا ڕ ێگر ی زۆری بەدوادا هات    ،كە سورن وجەخت دەكەنەوە  لەسەر ئەوەی  پرەنسیپەكان و  بەها كاسولیكی یەكان قابیلی گفتو گۆو پەیڤین كردن نین  و دەبێت بەیەكسانی  بەسەرتەواوی  سیاسەتەكاندا پراكتیزە بكرێت .، ئەمەش بەڵگەیەلەسەر ئەوەی كەنیسە داخراوە بەڕوی جیهان و بەڕوی دیالوك لەگەڵ ئاینەكانی تردا .

قوربانی دژەیەكەكان: لەخوێندنەوەی دووەمدا  بۆ وازنامەكەی پاپا ، (( ماركۆ ڤینتورا ))  مامۆستای یاساو ئاین لە زانكۆی لیوڤن لە بەلژیكا  وا دەبینێت كە : پاساوی پاپا بۆ  وازنامەكەی    فاكتەری تەندروستی بووە (( بەڵام كێشە و گرفتی حەقیقی بریتی یەلەململانێ‌  لەپێناو دین و لەجیهانێكی عەلمانی دا كە خێرا دەگۆڕێت و پاپا قوربانی یەكە وەك قوربانی یەكانی تری سەركردەئاینی یەكان ،  قوربانی دەستی   گۆڕانكاری یە خێراكان و ئەو فیكرەیە كە عەلمانیەت دژو پێچەوانەی ئاینە )).

 ڤینتورا زیاتر بە ((جەزیرەنت )) دەلێت : كە پاپا  تواناكانی لە لاهوت و دەسەڵاتدا چڕكردبویەوە  هەر لە مەجمەعی ڤاتیكانی دووەمەوە  مەودایەكی نەهێشتەوە بۆ  ئافراندن وداهێنانی نوێ‌  ، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەكەنیسەدا بكرێت و تەركیزی چڕكردبویەوە لەسەر كەسی كەهەنەكان ، ئافرەتی لەكەهەنوت بێ‌ بەش كردو نێر سالاری  و هەرەمیەتی كەنیسەی چەسپاند ، بەڵام واز نامەكەی ئەوەی سەلماند  كە چیدی ناتوانیت لە سەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت كە دژ و پێچەوانەی ئەم سەردەم و چاخە مۆدێرنەیە.

سەبارەت بە پاپای ئایندە ڤینتورا  پێشبینی دەكات لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بهێنرێت و دانرێت ، چونكە ئەمریكا بووەتە لانكەی خەڵكان و شوێنكەوتوانی توندڕەوەی مەزهەبی كاسولیكی و ڕێژەیان زیاد دەكات ، هەروەها مەترسی خۆی نەشاردەوە  لە مەڕ كاریگەریەكانی پاپای دەست لە كار كێشاوە  لەسەر پاپای هەڵبژێردراوی  ئایندە ، چونكە لەم حاڵەتەدا دەبنە دوو پاپا  و بندكت ی شانزە نەمردووە .

بەلێكدانەوەی ((مینوتسی)) ئەوە  وابەستەیە بە كەرادلەكانەوە كە پاپای نوێ‌ هەڵدەبژێرن ، ئایا پاپایەك هەڵدەبژێرن  لەسەر میتودی پاپای دەست لە كاركێشاوە  بڕوات یاخود دەرك بە و ڕاستی یە دەكەن  كە سیاسەتەكانی پاپای پێشوو لاوازی تێدا بەدی دەكرا.  دواجار دەبێت پاپایەك هەڵبژێرن  توانای گۆڕانكاری و نوێكردنەوەی هەبێت .

 

ئاماده‌كردنی : یاسین رسوڵ عوسمان

سەرچاوە/ الجزیرە نت / غادە عبیس ــــ روما

لە (كوردیو) وەرگیراوە.