یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنان دەبەخشێتە دەزگای خێرخوازی نانەکەلی    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنان دەبەخشێتە دەزگای روانگەو کارە مرۆییەکانی بەرز دەنرخێنێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی دەکات   
چه‌ند پێشنیارێك بۆ شه‌وه‌كانی كۆتایی ره‌مه‌زان
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/08/2010 : 10:08:01
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاماده‌كردنی: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی‌و مه‌لامسلم فریزی

بۆ به‌ده‌ستهێنانی خێری شه‌وی قه‌درو به‌رز ڕاگرتنی‌و هه‌روه‌ها زندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م (10)ده‌ شه‌وانه‌ی كۆتایی ره‌مه‌زان له‌كه‌شێكی ئیمانی خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ین داواده‌كه‌ین كه‌ موسڵمانان پابه‌ندی ئه‌م رێنوماییانه‌ی خواره‌وه‌ بن:

1- (له‌ زندووكردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌) نیه‌ت پاكی بۆ خودا (له‌ دڵ‌و ده‌روون به‌رجه‌سته‌ بێت).

چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك وه‌ك شانازی به‌خۆ كردنه‌وه‌ مانه‌وه‌یان له‌مزگه‌وت له‌ شه‌وانی كۆتایی ره‌مه‌زان باس ده‌كه‌ن‌و بۆ یه‌كتری ده‌یگێڕنه‌وه‌.

2- راگرتنی هێمنی مزگه‌وت.
بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وت ئارامی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات پێویسته‌ له‌ ده‌نگه‌ده‌نگ‌و ژاوه‌ژاو به‌دوور بێت.

3- پاراستنی پاك‌و خاوێنی مزگه‌وت.

4- نه‌خه‌وتن له‌ مزگه‌وت.
كه‌سێك خه‌وی دێ‌ ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵ، چونكه‌ خۆ بۆ خه‌وتن نه‌هاتۆته‌ مزگه‌وت به‌ڵكو بۆ عیباده‌ت هاتووه‌.

5- نه‌چواندنی نوێژی به‌یانی به‌ كۆمه‌ڵ‌و له‌ مزگه‌وت.
چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ساڵانی پێشوو ئه‌و دیارده‌ زه‌ق بوو له‌ناومان كه‌سێك تا پاشێو داده‌نیشت پاشان بۆ نان خواردن ده‌چۆوه‌ بۆماڵ نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ، وه‌جاری واش بووه‌ (زانراوه‌) له‌ماڵیش نوێژه‌كه‌ی نه‌كردوه‌و لێی خه‌وتووه‌.

6- به‌سه‌ربردنی كات به‌ مۆبایل‌و قسه‌و قسه‌ڵۆك‌و شتی لاوه‌كی نه‌بێت به‌ڵكو به‌ شته‌ په‌رستشه‌كان بێت.
چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ساڵانی رابردوو ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وت، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجان له‌ ژوورو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت تا دره‌نگانێی شه‌و هه‌ر خه‌ریكی مۆبایل‌و قسه‌و باس بوون‌و به‌م شێوه‌یه‌ كاتیان به‌ سه‌ر ده‌برد.

7- خۆ خه‌ریك نه‌كردن به‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌.

8- نه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سنوری مزگه‌وت.

واته‌: نه‌چنه‌ سه‌ر شه‌قام‌و كوچه‌و كۆڵانه‌كان‌و ده‌نگه‌ ده‌نگ په‌یاكردن‌و به‌م هۆیه‌وه‌ ببێته‌ مایه‌ی بێزاركردنی دراوسێ‌و خه‌ڵكی! چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ره‌وشتی موسڵمان به‌ده‌ره‌.

9- ئافره‌ت به‌ته‌نیا نه‌یه‌ته‌ مزگه‌وت، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حڕه‌می خۆی یاخود له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی بڕوا پێكراو.

10- دان به‌خۆداگرتن‌و یه‌كتری قه‌بوڵ كردن‌و خۆ لێك زویرنه‌كردن له‌هه‌مووكات به‌تایبه‌ت له‌ناو مزگه‌وت.