یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   سلێمانی: یه‌كێتی زانایان به‌ژداری وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات   
نمایشكارێکی جلوبەرگ بەهۆی كوڕێكەوە دەبێتە موسڵمان
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/08/2013 : 13:19:18
قه‌باره‌ی فۆنت

كارلی واتی تەمەن 24 ساڵ، كە نمایشكارێكی جلوبەرگی بەریتانی بەناوبانگە و جلی ژێرەوەی نمایشكردووە، دوای ئەوەی كوڕێكی تونسی بە ناوی محمد ساڵح دەناسێ، بڕیاردەدات ئیسلام بناسێ و پاشان دێتە سەر ئاینی ئیسلام.

  كارلی، كە بەبێ ئەوەی هاوسەرگیری كردبێ منداڵێكی هەیە، دەڵێ هاوڕێكانم هەرگیز باوەڕ بەوە ناكەن، كە من لەمەودوا سەرپۆش لەسەر دەكەم لەبەر ئەوەی پێشتر هەمیشە لە دوای هەموویان ئاهەنگەكانم جێدەهێشت، بەڵام راستیەكە ئەوەیە دوای ئەوەی من محمدم ناسی، سەیرێكی ژیانی خۆمم كرد و بڕیارم دا چیتر  جەستەم نیشانی خەڵك نەدەم و شێتانە رەفتارنەكەم و لە یانەكانی شەوانە نەکەومەوە.

 كارلی دەڵێ من و محمد زۆر جیاوازین، من هەر خەریكی ژیانی شێتانە بووم و ئەویش خێزان لەلای لەهەموو شتێ گرنگترە.

 كارلی دەڵێ لە تونس پیاو ناتوانێ بەبێ هاوسەرگیری ژن سكپڕكات و بەجێی بهێڵێ، ئەگەر واشبكەن ئەوا زیندانی دەكرێن. لەوێ هەموو شتێ دەربارەی خێزانە.

 ئەمەش ئەو جۆرە بەهایانەن، كە من پێم جوانە دەربارەی كلتووری ئەوان. ئەوان بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵك دەكەن و رێزی خۆیان و جەستەشیان دەگرن. هەر لەبەر ئەوەشە من هاتومەتە سەر ئەم ئاینە و بەنیازیشم ماوەی شەش مانگ دەربارەی ئاینی ئیسلام و بیروباوەڕی ئیسلامی وانە بخوێنم".

 

لە (رووداو) وەرگیراوە