یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مەلامەزهەر داواكەی بردەوەو لەنجە عەبدوڵڵاش سزادرا بەهۆی تەشهیركردن بەناوبراو
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2014 : 21:53:03
قه‌باره‌ی فۆنت

مامۆستا مەزهەر خوراسانی،لەسەر سكاڵایەكی لەنجە عەبدوڵڵا لەبەردەم دادگا ئامادەبێت و لەئەنجامیشدا داواكە دەباتەوەو ئەو چالاكوانە ژنەش بەیەك ملیۆن دینار یان بۆ ماوەی(6)مانگ بەندكردن لەلایەن دادگاوە سزادرا.

 مەلا مەزهەر خوراساسانی، مامۆستای ئایینی بە (ئیسلام پەیك)ی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 8/1/2014 له دادگای هەولێر ئامادەبوە بەهۆی تۆماركردنی دوو سكاڵای یەكێك لە ئەندامانی رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگای مەدنی لەسەری، وتیشی:سكاڵاكار پاش ئەوەی داوای بێ بنەمای یەكەمی دۆڕاند و خۆدزینەوەی لە داوای دووەمیان، ئێمه لە داوای خۆماندا كە بەڵگەكانمان ئاشكرابون بردمانەوه و سەركەوتنمان بەدەس هێنا.

 ناوبراو ئەوەشی وت: دادوەر بریاریدا بە سزادانی سكاڵاكار بە یەك ملیۆن دینار یاخود بۆ ماوەی (6) مانگ بەند بكرێت.

  خوراسانی رونیشكردەوە: داواكە بە هۆی ئەوە بووە مانگی (3) ساڵی (2013) دانیشتنێك كرا له نێوان زانایانی ئایینی و رێكخراوەكانی ژنان ئەوەبو لەو دانیشتنە لەلایەن ژنانەوه هێرش و سوكایەتی بە ئیسلام و زانایانی ئایینی كرا، منیش پێم قبوڵ نەكرا و بەرگری خۆم كرد، ئەوانیش بەرگری منیان پێ‌ قبوڵ نەكرا و بە سوكایەتیان لە قەڵەم دا و ژنێك بە ناوی (لەنجە عەبدوڵڵا) بۆ خۆنواندن دوو سكاڵای بێ بنەمای لەسەر من تۆمار كرد یەكەم بە ناوی هەڕەشە ئەوه بو دۆڕا...... دووەم سكاڵا بە ناوی سوكایەتی ئەویش له كوتایدا خۆی لەو داوایەش دزییەوه بە ناوی كشانەوەی داوا (سحب الدعوا)..... پاشان ئێمەش بە بەڵگەوە سكاڵای خۆمان تومار كرد بە ناوی تەشهیر و سوكایەتی و ناوزڕاندن لە دەزگاكانی راگەیاندن.

  لەلای خۆشیەوە رۆژنامەنووس مامەیارە ئەحمەد، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی بەناونیشانی (ئەگەر مامۆستا ئایینییەكە سزا بدرایە، دەكرایە هەڵا!!) نووسیوەو دەڵێت: ئەمڕۆ مامۆستا مەزهەر خوراسانی، لەسەر سكاڵایەكی لەنجە عەبدوڵڵا بۆ دواجار لەبەردەم دادوەردا ئامادە بوو، وەك مامۆستا لە ئەكاونتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، بێتاوان دەرچووە و تەنانەت بەرانبەرەكەی (كە سكاڵاكارەكەیە) یەك ملیۆن دینار سزا دراوە، یان دەبێ 6 مانگ بەند بكرێ.من هەردوو بەڕێز مامۆستا مەزهەر و خاتوو لەنجە دەناسم و لە رووانگەی شەخسییەوە قسە ناكەم،بەڵام سوێند بەخوای گەورە، ئەگەر مامۆستا ئایینییەكە سزا بدرایە،ئێستا دەیان سایتی دژەدین و مولحید و كوفروەشێن،هەواڵەكەیان بە كەیفخۆشییەوە بڵاو دەكردەوە،بەڵام چونكە مامۆستا براوە بووە، گوێی خۆیان لێی كەڕ كردووە. ئایا ئەمە پیشەگەرییە؟ هەنگاونان بەرەو بەپیشەییبوون ئاوا دەبێت؟

لە ئیسلام پەیك وەرگیراوە