له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له وڵاتی میسر كه له‌سه‌ر كاریگه‌ری رۆژوو له‌سه‌ر هزرو ته‌ركیزی رۆژووان ئه‌نجامدراوه, ئه‌و راستیه‌ی ده‌رخستووه، كه رۆژوو ده‌ورێكی باڵا‌و كاریگه‌ری هه‌یه بۆ به‌هێز كردنی ته‌ركیزی مرۆڤ.
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رقاڵ بوونه‌ی مێشك به كرداری بیركردنه‌وه‌و ته‌ركیز كردنی زۆر بۆ شتهكانو خاڵی بوونه‌وه‌ی گه‌ده‌و ریخۆڵه‌كان له خواردن‌و خواردنه‌وه‌و سه‌رقاڵ بوونی مێشك به ناردنی ئاراسته بۆ گه‌ده‌و كرداری هه‌رسكردن.
خه‌ریك بوونی مێشك به‌م كۆمه‌ڵه كرداره كه كاتێكی زۆری ده‌وێت, وا ده‌كا بیری مرۆڤ به هێز بێت، چونكه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌م كرداری هه‌رس كردنه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و مێشك چالاكتر ده‌بێت بۆ بواره‌كانی تری خوێندن‌و له‌به‌ركردن، به‌مه‌رجێك جارجاره پشووی له‌گه‌ڵدا بێت.
هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌مانگی ره‌مه‌زاندا زۆر تر ده‌وری قوڕئانی ده‌كرده‌وه‌و له‌به‌ری ده‌كرد, ئه‌مه‌ش بۆته دابوو نه‌ریتێكی جوان‌و چاولێكراو لای موسڵمانان، كه له ره‌مه‌زاندا قوڕئان له‌به‌ر دهكهنو له بواری هزرو بیر‌و زانستیدا چالاكترو گهرمو گوڕترن.