یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات    *****    *****   زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌   
بانگه‌وازێك له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی تێڕوانینه‌كانی گرووپه‌ تووندڕه‌وه‌كان
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/08/2014 : 12:08:45
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا)

(فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ)

خوشكان‌و برایان، دایكان‌و باوكان، گه‌نجان‌و لاوان:

ئێستا به‌ شێوه‌ی كرده‌یی ده‌بینین كه‌ گروپی دڕندانه‌ی داعش ده‌ستی كردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌ تێكده‌ره‌كانیان‌و، ئه‌و پیلانانه‌یان دژی ئیسلام‌و موسڵمانان ده‌رده‌كه‌ون‌و، ئاگری فیتنه‌‌و دووبه‌ره‌كیان له‌ ناو هاووڵاتیان به‌ جیاوازی تائیفی‌و مه‌زه‌بیه‌وه‌ هه‌ڵگیرساند.

دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه‌‌و گه‌لانی موسڵمان ماوه‌ی ده‌یان سه‌ده‌یه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر دینی ئیسلامی راسته‌قینه‌، ئێستا ئه‌م گرووپه‌ دینێكی تازه‌یان هێناوه‌‌و، كۆمه‌ڵێك بیر‌وباوه‌ڕی داهێنراوی تێكده‌ری به‌ده‌ر له‌ ئیسلامیان هێناوه‌‌و، خۆشیان هیچ به‌شێكیان له‌ ئیسلامدا نیه‌ ته‌نها ناو نه‌بێت.

ئه‌وانه‌ به‌ بیانووی لاوازی بێ‌ به‌ڵگه‌ له‌ قورئان‌و سوننه‌ت ته‌واوی موسڵمانان كافر ده‌كه‌ن، وه‌ك به‌ روونی شه‌و‌و رۆژ لێیانه‌وه‌ دیاره‌، ئه‌وانه‌ خوێن‌و نامووس‌و ماڵ‌و موسڵمانان‌و مرۆڤه‌كانی دیكه‌ی هاونیشتیمانی عێراقی حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن.

سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ خه‌ڵكی زانا‌و شاره‌زا له‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌كانیان تێدا نییه‌، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆربه‌ی كه‌سه‌كانیان هه‌رزه‌كاری فریودراون‌و، به‌ شێوازێك په‌روه‌رده‌یان كردوونه‌ كه‌ هه‌میشه‌ تێنوونه‌ بۆ رشتنی خوێن به‌تایبه‌تی خوێنی موسڵمانان‌و، جگه‌ له‌ خۆیان به‌ كافر داده‌نێن‌و، به‌ ده‌رچوو له‌ ئایین‌و موشریك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن‌و خوێن‌و ماڵیان به‌ حه‌ڵاڵ ده‌زانن، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستی خۆیان ناگێڕنه‌وه‌ له‌ كوشتنی ئه‌وانه‌ی شه‌هاده‌ دێنن‌و، نوێژ‌و رۆژوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و پابه‌ندی مزگه‌وتن.

به‌ڕاستی ئیسلام ئایینی به‌دیهێنه‌ری مرۆڤ‌و رێبازه‌كه‌یتی، خوای مه‌زن بۆ به‌نده‌كانی ناردوویه‌تی وه‌ك ره‌حمه‌تێك بۆیان تا هیدایه‌تی ببێت‌و به‌ ئاشتی‌و ئه‌مان‌و دادپه‌روه‌ری بژین، په‌روه‌ردگار دینه‌كه‌ی نه‌ناردووه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی دوژمنداری له‌گه‌ڵ به‌نده‌كان‌و كوشتنیان له‌ دونیادا‌و سزادانیان له‌ دۆزه‌خ له‌ رۆژی دواییدا، به‌ڵكو تا به‌خته‌وه‌ریان بكات له‌ ژیانی دونیا‌و، له‌ دوارۆژیشدا له‌ ژیان‌و به‌هه‌شتێكی ئه‌به‌دی بیان ژیێنێت.

ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ ده‌قه‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌بینین رێك پێچه‌وانه‌ی بیر‌وباوه‌ڕ‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م گرووپه‌ تووندڕۆیه‌یه‌:

ئیسلام رێگه‌ به‌ كوشتنی دیل نادات هه‌ر چه‌نده‌ موسڵمانیش نه‌بێت، كه‌چی داعشیه‌كان به‌ سه‌دان دیلی موسڵمان‌و ناموسڵمان ده‌كوژن، هه‌روه‌ها ئیسلام قه‌ت رژاندنی خوێنی ئه‌وانه‌ به‌ دروست نازانێت كه‌ بڵێن: (لا إله‌ إلاّ الله)، پێغه‌مبه‌ریش دروودی خوای له‌سه‌ر بێت زۆر به‌ تووندی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كردووه‌ كه‌ موشریكی جه‌نگاوه‌ری دوژمنی كوشتووه‌ پاش ئه‌وه‌ی (لا إله‌ إلا الله)ی گووتووه‌، كه‌چی ئه‌وانه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كوژن، كه‌ ده‌ڵێن: (لا إله‌ إلاّ الله).

ئیسلام حه‌رامی كردووه‌ مرۆڤ وه‌كو گیانه‌وه‌ران بكوژرێته‌وه‌، بگره‌ ئیسلام رێگه‌ی نه‌داوه‌ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ بكوژرێنه‌وه‌ كه‌ گۆشتیان ده‌خورێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌یخوات، پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت كوشتنی هه‌موو گیانه‌وه‌رێكی گه‌وره‌‌و بچووكی به‌ حه‌رام دانا تا ده‌گاته‌ مێرووله‌ش مه‌گه‌ر گیانه‌وه‌ری زیانبه‌خش‌و بكووژ نه‌بێت، كه‌چی داعشیه‌كان مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ گووتنی (ألله‌ أكبر) به‌ قێزه‌ونترین شێوه‌ ده‌كوژنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئیسلامی به‌خشنده‌ له‌ پێش چاو ناشیرین بكه‌ن‌و خه‌ڵكی لێ دوور بخه‌نه‌وه‌.

ئیسلام كوشتنی ژن‌و منداڵ‌و پیره‌كانی حه‌رام كردووه‌ هه‌رچه‌ند خزمی نزیكی جه‌نگاوه‌ره‌ دژه‌كانیش بن‌و له‌ رۆژانی گه‌رمه‌ی شه‌ڕیش بێت، كه‌چی داعشیه‌كان له‌ رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌‌و شێوازه‌ جۆرا‌وجۆره‌ وه‌حشیگه‌ره‌كانیان سه‌دان منداڵ‌و ژن‌و پیر‌و بێتاوانیان شه‌هید كردن، ئیسلام سه‌رانه‌ له‌و ئه‌هلی كیتابانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ وه‌كو هاونیشتیمانی له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌ژین، سه‌رانه‌ شتێك نییه‌ ئیسلام فه‌رزی كردبێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ده‌گێڕیته‌وه‌ بۆ بڕیاری حاكم تا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی بڕیار له‌سه‌ر بوونی یان هه‌ڵگرتنی بدات، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رانه‌ش وه‌ربگیرێت، له‌ دوای وه‌ستانی جه‌نگ دێت حاكم ئه‌گه‌ر پێی باش بێت له‌وانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ ده‌ستدرێژیان كردۆته‌ سه‌ر ئیسلام‌و موسڵمانان نه‌ك له‌وانه‌ی وه‌كو هاونیشتیمانی له‌گه‌ڵیان ده‌ژین، سه‌رانه‌ش ته‌نها شتێكی ره‌مزیه‌‌و، ته‌نها له‌ پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌هێزه‌كان وه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام ئه‌و سه‌رانه‌ی داعش له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌كانی سه‌پاندووه‌ له‌ شاری موسڵ‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ ته‌نها گوزارشته‌ له‌ نه‌زانی‌و گومڕاییان، هه‌ڵستاون سه‌رانه‌یان له‌و هاووڵاتیانه‌ ستاندووه‌ كه‌ هاوونیشتیمانی ئاشتیخوازن‌و داعش ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ریان.

هه‌روه‌ها ئیسلام كه‌س ناچار ناكات بۆ موسڵمان بوون، ئه‌گه‌ر وابووایه‌ ئایین‌و ئایینزكانی دیكه‌ی وه‌ك جوله‌كه‌‌و مه‌سیحی‌و دینه‌كانی تر له‌ جیهانی ئیسلامی‌و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی ئیسلام بوونیان نه‌ده‌بوو، هیچ په‌رستگه‌یان نه‌ده‌بوو تا ئێستاكه‌ش، كه‌چی ئه‌وانه‌ خه‌ڵكی ناچار ده‌كه‌ن بۆ موسڵمان بوون، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی‌و ئیسلام مێژووی پڕشنگداری تێك ناكاته‌وه‌.

ئیسلام له‌ هیچ ئایه‌تێكی قورئانی‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت قه‌ت فه‌رمانی نه‌كردووه‌ به‌ رووخاندنی هیچ گۆڕێك به‌تایبه‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ران‌و پیاوچاكان، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا ده‌فه‌رمووێت: (پێغه‌مبه‌ران له‌ گۆڕه‌كانیان زیندوون) رواه‌ أبو یعلی، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (شكاندنی ئێسكی مردوو وه‌ك شكاندنی وایه‌ به‌ زیندوویی) رواه‌ ابو داود والترمژی واحمد، به‌ڵكو دانیشتن له‌سه‌ر گۆڕ‌و سه‌رئاوكردن له‌سه‌ری قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مردووه‌كه‌ ئازار نه‌خوات، له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحیشدا فه‌رمانی كردۆته‌ موسڵمانان ئه‌گه‌ر به‌لای گۆڕێكدا رۆیشتن سڵاوی لێبكه‌ن‌و سه‌ردانی بكه‌ن، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی روونه‌ كه‌ رۆحی مردووه‌كان وه‌كو زیندووه‌كان هه‌ست به‌ هه‌موو شتێك ده‌كات. یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌ هه‌ره‌ روونه‌كان له‌وه‌یه‌، كه‌ گۆڕی پێغه‌مبه‌ران‌و پیاوچاكان له‌ ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی هه‌نه‌‌و بگره‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌له‌ف‌و پێشینه‌ باشه‌كانیش هه‌بوون، قه‌تیش وا نه‌بووه‌ زانایێكی موسڵمان هاووڵاتیانی له‌ زیاره‌تكردنیان قه‌ده‌غه‌ كردبێت، هیچ زانایێكیش فه‌رمانی به‌ رووخاندن‌و نه‌هێشتنی شوێنه‌واری نه‌كردووه‌، شاری موسلّیش جیاواز له‌ شاره‌كانی تر هاوه‌ڵان‌و ئیمام‌و گه‌وره‌ زانای زۆری تێدا ژیاون، ئه‌م شاره‌ش هه‌ر له‌ سه‌رده‌می سه‌له‌فه‌وه‌ به‌ بوونی مه‌رقه‌دی پێغه‌مبه‌ران‌و پیاوچاكان ناسراوه‌، نه‌شزاندراوه‌ هیچ یه‌كێك له‌ سه‌له‌ف‌و ئیمامه‌كان رۆژێك له‌ رۆژان داوایان كردبێت ئه‌م گۆڕانه‌ بڕوخێندرێن یان رێگیری له‌ خه‌ڵكی بكرێت بۆ سه‌ردانیكردنیان.

ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه‌ ده‌بینین هاوه‌ڵان له‌ سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ری كوری خه‌تاب فه‌تحی میسریان كرد، له‌و كاته‌دا سه‌دان په‌یكه‌ری فیرعه‌ونه‌كان‌و ئه‌هرام‌و لاشه‌ی ئه‌وانی تێدا بوو، كه‌ دیارترین سیمبولی بتپه‌رستی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها یه‌ك له‌ هه‌زارانی هاوه‌ڵان كه‌ فه‌تحی میسریان كرد‌و تێیدا ژیاون یان سه‌ردانیان كردن، داوای رووخاندنی ئه‌و په‌یكه‌رانه‌یان نه‌كرد، لای هه‌موو لایه‌كیش روونه‌، كه‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت زاناترین‌و له‌خواترسترینی ئوومه‌تی موسڵمانن‌و، له‌ هه‌موو لایه‌كیش زیاتر رێگریان له‌ مونكه‌ر‌و خراپه‌ ده‌كرد.

كه‌واته‌ مرۆڤی موسڵمان له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌م دوو رایه‌دایه‌: یان ئه‌وه‌ته‌ ئه‌بێ‌ ئه‌م تووندڕه‌وانه‌ له‌ گومڕایی‌و سه‌رلێشێواوی دابن ده‌رباره‌ی گۆڕه‌كان‌و رووخاندنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ران‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان. یان ئه‌وه‌ته‌ تێكڕای ئوممه‌ت به‌ سه‌له‌ف‌و خه‌له‌ف‌و هاوه‌ڵان‌و ئیمانه‌كانییه‌وه‌ له‌سه‌ر شیرك‌و گومڕایی بوونه‌، په‌نا به‌ خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م گوومانه‌ خراپه‌یان پێ ببرێت.

پێویسته‌ وریا بین‌و، كه‌س به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم‌و ناوی ئیسلامی فریو نه‌درێت، چونكه‌ خه‌واریجه‌كانیش له‌ هه‌مووان زیاتر ده‌ستیان به‌ ئیسلامه‌وه‌ گرتبوو، ئه‌وه‌ته‌ ئیبن عه‌باس ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت باسیان ده‌كات دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سه‌ردانیكردنی سه‌ربازگه‌كه‌یان‌و فه‌رمووی: (فَأَتَيْتُهُمْ فَدَخَلْتُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ أَرَ أَشَدَّ اجْتِهَادًا مِنْهُمْ أَيْدِيهِمْ كَأَنَّهَا ثِفَنُ الْإِبِلِ ووجوههم معلمة من آثَار السُّجُود"، ولَيْسُوا أَشَدَّ اجْتِهَادًا مِنَ الرُّهْبَانِ) لێره‌دا ئیبن عه‌باس باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌وانه‌ شوێنه‌واری عیباده‌تیان به‌ لاشه‌یانه‌وه‌ دیار بووه‌، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌واڵمان ده‌داتێ‌ كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كان‌و دینداری ته‌نها به‌س نین، چونكه‌ به‌ راشكاوی ده‌فه‌رمووێت خه‌ڵكانێك له‌ ئاخیری زه‌مان ده‌رده‌كه‌ون قورئان ده‌خوێنن، حوكمكردن به‌ ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی درووشمیانه‌، به‌ڵام ئیمانیان نییه‌، چونكه‌ فه‌وزا‌و پشێوی ده‌هێننه‌وه‌‌و، موسڵمانان كافر ده‌كه‌ن‌و، خوێن‌و ماڵیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن‌و، ئه‌و ده‌قانه‌ی ده‌رباره‌ی دوژمنانی موسڵمانان هاتوونه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (إّنَّ بَعْدِي مِنْ أُمَّتِي - أَوْ سَيَكُونُ بَعْدِي مِنْ أُمَّتِي - قَوْمٌ يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ، لَا يُجَاوِزُ حَلَاقِيمَهُمْ، يَخْرُجُونَ مِنَ الدِّينِ كَمَا يَخْرُجُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ، ثُمَّ لَا يَعُودُونَ فِيهِ، هُمْ شَرُّ الْخَلْقِ وَالْخَلِيقَةِ) رواه مسلم. واتة: دواى من، لة ناو ئومةتةكةم خةلَكانيَك ثةيدا دةبن قورئان لة طةردنيان ناضيَتة خوارةوة، لة ئايين دةردةضن هةروةك ضؤن تير لة كةوان دةردةضيَت، ثاشان ناطةرِيَنةوة ناوى، ئةوانة خراثتريني خةلَكء طيانةوةرانن. هةروةها دةفةرموويَت: (يَأْتِي فِي آخِرِ الزَّمَانِ قَوْمٌ، حُدَثَاءُ الأَسْنَانِ، سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ، يَقُولُونَ مِنْ خَيْرِ قَوْلِ البَرِيَّةِ، يَمْرُقُونَ مِنَ الإِسْلاَمِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ، لاَ يُجَاوِزُ إِيمَانُهُمْ حَنَاجِرَهُمْ، فَأَيْنَمَا لَقِيتُمُوهُمْ فَاقْتُلُوهُمْ، فَإِنَّ قَتْلَهُمْ أَجْرٌ لِمَنْ قَتَلَهُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ) رواه البخاري. واته‌: له‌ ئاخیری زه‌مان خه‌ڵكانێك ده‌رده‌كه‌ون، به‌ ته‌مه‌ن هه‌رزه‌كار‌و نه‌زانن، باشترین قسه‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ له‌ ئیسلام ده‌رئه‌چن وه‌كو تیر له‌ كه‌وان، باوه‌ڕیان له‌ گه‌ردنیان ناچێته‌ خواره‌وه‌، له‌ هه‌ر شوێنێك پێیان گه‌یشتن بیانكوژن، كوشتنیان له‌ رۆژی قیامه‌ت ده‌بێته‌ پاداشت بۆ بكووژه‌كه‌).

نموونه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌ هه‌موویان له‌ هه‌ر كه‌سێك دێنه‌جێ‌ كه‌ ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدا بن كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كان باسكران، هه‌ر به‌ پشت به‌ستن به‌م فه‌رموودانه‌‌و فه‌رمووده‌ی تر، پێشه‌وایانی شه‌ریعه‌ت‌و  زانایانی فه‌رمووده‌ فه‌توایان داوه‌ به‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ئه‌وانه‌ به‌م سیفاتانه‌ ده‌ركه‌وتن كه‌ پێغه‌مبه‌ر هۆشداری لێداوه‌ ئه‌وا له‌سه‌ر موسڵمانان واجبه‌ بیان كوژن.

سه‌رباری ئه‌م فه‌رموودانه‌ش ته‌واوی زانایانی سه‌له‌ف‌و خه‌له‌ف فتوایان داوه‌ به‌ كوشتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ترس‌و بیم له‌ ناو موسڵمانان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، یان رێگا ده‌گرن، یان بیدعه‌تێكی عه‌قیده‌یی فاسید ده‌رده‌خه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پشتیان به‌ستووه‌ به‌و ئایه‌ته‌ قورئانیانه‌ی فه‌رمان به‌ شه‌ڕ‌و كوشتنی ده‌رچووه‌كان‌و رێگر‌و ده‌رچوو له‌ موسڵمانان ده‌كه‌ن.

به‌ پشت به‌ستن به‌م زانیاریانه‌ی رابردوو، بۆ هیچ موسڵمانێك دروست نییه‌ هاوسۆزیان بێت یان خۆشی بووێن یان به‌ هه‌ر جۆرێك یارمه‌تیان بدات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش دروست نییه‌ ته‌ئییدیان بكات، ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌مانه‌ بكات ده‌بێته‌ هاوبه‌شیان له‌ دژایه‌تیكردنی موسڵمانان‌و ناشیرینكردنی وێنه‌ی ئیسلام، به‌ڵكو بۆ هیچ موسڵمانێك له‌ كوردستان دروست نییه‌ له‌ ئاست تاوانه‌كانی داعش بێده‌نگ بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌ركی سه‌ر شانی مامۆستایانی ئایینی‌و بانگخوازانه‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌وانه‌ بۆ هاووڵاتیان روونبكه‌نه‌وه‌‌و، پیلانه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسلام ده‌ربخه‌ن‌و، حوكمی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیان روون بكه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و هه‌موو موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان رێ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ فریو ده‌درێن، یان ته‌ئییدیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مینبه‌ر یان راگه‌یاندن یان له‌ كۆڕ‌و دانیشتنه‌كان یان له‌ هه‌ر شوێنێك‌و به‌ هه‌ر شێوازێك بێت.

بێگومان جیهادی راسته‌قینه‌‌و پاداشتی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دژی ئه‌و خراپه‌كار‌و تێكده‌رانه‌ تێده‌كۆشن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (له‌ هه‌ر شوێنێك پێیان گه‌یشتن بیانكوژن، كوشتنیان له‌ رۆژی قیامه‌ت ده‌بێته‌ پاداشت بۆ بكووژه‌كه‌)، به‌تایبه‌تی شه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ گه‌وره‌ترین جیهاده‌ بۆ گه‌لی كوردی موسڵمان، چونكه‌ كورد به‌ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیان پارێزگاری له‌ ئایین‌و باوه‌ڕ‌و خاك‌و ئایینده‌ی منداڵه‌كان‌و نه‌وه‌كانی ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به‌ راشكاوی فه‌رموویه‌تی: (مَنْ قُتِلَ دونَ ماله فهو شهيد، ومَنْ قُتِلَ دون أهلِه أو دون دَمِه أو دون دِينِه فهو شهيدٌ) رواه أبو دارود. واته‌: (ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ماڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێت شه‌هیده‌، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی خانه‌واده‌ی یان گیانی –خوێنی- یان ئایینی ده‌كوژرێت شه‌هیده‌).

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

7/8/2014