یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
(الأكراد والنّبي) كتێبێك له‌ دژی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2014 : 13:09:43
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەم کتێبە‌ به ‌زمانێكی نه‌رم‌و دۆستانه‌ نووسراوه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی زانیاری‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دژ به‌ كورد‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌دوێت.

ناونیشانی كتابه‌كه‌ (الأكراد والنّبی دراسه‌ فی تأریخ الأكراد وجغرافیتهم) نوسه‌ره‌كه‌شی ناوی (أ.د. محمد به‌هجه‌ت قه‌بیسیه‌) كه‌ پسپۆڕی زمانی عه‌ره‌بی‌و له‌هجه‌ عروبیه‌كان‌و مێژووی كۆنه‌‌و، له‌ ساڵی 1940 له‌ دایك بووه‌‌و به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌‌و خه‌ڵكی سوریه‌، له‌هه‌ر سێ‌ زانكۆی (حه‌له‌ب، تشرین، قاهیره‌)ش، وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گۆتووته‌وه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ پێی وایه‌ به‌ به‌ڵگه‌‌و دۆكیۆمێنته‌ مێژووییه‌كان له‌باره‌ی كوردو كوردستانه‌وه‌ نوسیویه‌تی، ده‌یه‌وێ‌ بڵێ‌ كورد هه‌ڵقوڵاوی لای ئیرانن‌و میوانی ئه‌م خاكه‌ن كه‌ناویان لێ‌ ناوه‌ (كوردستان)، باسی كوردو مێژووی كورد ده‌كا‌و پێی وایه‌ كورد خاك‌و ناو و نه‌خشه‌ی نه‌بووه‌، به‌گشتی‌و به‌درێژی كۆمه‌ڵێك پرسی له‌و باره‌وه‌ تاوتوێ‌ كردووه‌، كه‌چی زۆربه‌ی زانیاری‌و ئاماژه‌كانی له‌باره‌ی مێژووی كورده‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریه‌ مێژوویانه‌ن، كه‌ له‌ كتێبی (كوردو كوردستانی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر) و (خولاصه‌ی تاریخی كوردو كوردستانی محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ)‌و ته‌نانه‌ت (شه‌ره‌فنامه‌_ی هه‌ژاری موكریانی) هاتووه‌، كه‌ باس له‌ به‌شێكی تیره‌و هۆزه‌ كوردیه‌كان ده‌كات.

پێویسته‌ شاره‌زایانی مێژوو به‌تایبه‌ت مێژووی كورد، ئه‌و بۆچوونانه‌ وڵام بده‌نه‌وه‌‌و لێی بێ‌ ده‌نگ نه‌بن‌و، هه‌ڵه‌كان راست بكه‌نه‌وه‌‌و راستیه‌كان بۆ مێژوو ده‌رخه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ كتابێكه‌ به‌ قه‌باره‌ی (330) لاپه‌ڕه‌ له‌و باره‌وه‌ نوسراوه‌‌و له‌ شاری دیمه‌شق چاپی یه‌كه‌می 2014 ده‌رچووه‌‌و نووسه‌ره‌كه‌شی پرۆفیسۆرێكی زانكۆیه‌. هەروەها پێوەستە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکاری یاسایی بگرنە بەر.

 بابەتێك لەم بارەوە:

http://www.zanayan.org/articles.php?id=1334&eid=45