یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
توركیا: مامۆستایه‌كی زانكۆ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كتابی ئایینی وه‌ك خێرو دیاری پێشكه‌شی زانكۆ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/05/2015 : 00:47:30
قه‌باره‌ی فۆنت

مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی

دكتۆر نه‌سڕه‌دین بۆڵ ئه‌للی پسپۆڕی بواری زمان‌و سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له‌ زانكۆی بینگۆڵ، كه‌ به‌ ره‌گه‌ز كورده‌و دانیشتووی شاری بینگۆلی وڵاتی توركیایه‌، له‌هه‌نگاوێكی كه‌م وێنه‌دا دیاریه‌كی به‌ نرخ‌و خه‌یاڵی پێشكه‌شی زانكۆی شاره‌كه‌ی كردووه‌..

 

ئه‌و دكتۆره‌ به‌رێزه‌ كه‌ ماوه‌ی پتر له‌30 ساڵ وه‌ك مامۆستا له‌ زانكۆی مارمه‌ڕه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ خزمه‌تی كردووه‌‌و، ماوه‌ی چوار ساڵیشه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ زێدی خۆی‌و ئێستا مامۆستای زانكۆیه‌‌و له‌هه‌مان كات هه‌ڵگڕی بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تیشه‌‌و زانسته‌كانی حوجره‌ی ته‌واو كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له‌ زمانه‌كانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی‌و ئینگلیزی‌و زازاكی‌و كرمانجی‌و فه‌ره‌نسی هه‌یه‌.

 

ئه‌و دكتۆره‌ له‌ ساڵی 2011 وه‌ك هه‌نگاوێكی خێری‌و گه‌یاندنی خزمه‌تێك به‌ زانكۆی شاره‌كه‌‌و قوتابیانی زانكۆ، پتر له‌ 10 هه‌زار كتێبی وه‌ك دیاری به‌خشیوه‌ته‌ زانكۆ، كه‌ له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌‌و به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی زانكۆو ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئه‌كادیمی كتێبخانه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌‌و، ئێستا قوتابیانی كۆلێژو ماسته‌رو دكتۆرا سوودی لێ‌ ده‌بێنن.

 

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی زانایان دكتۆر نه‌سڕه‌دین بۆڵ ئه‌للی گوتی: مه‌به‌ستم له‌و كاره‌ ره‌زامه‌ندی خوا‌و گه‌یاندنی سوود بووه‌ به‌ قوتابیان، چونكه‌ كتاب یه‌كێكه‌ له‌و شته‌ به‌ نرخ‌و به‌هادارانه‌ی وه‌ك سه‌ده‌قه‌ی جاریه‌ ده‌مێنێته‌وه‌‌و مرۆڤ دروست ده‌كات.

 

هه‌روه‌ها گوتیشی: سوپاس بۆ خوا توانیم ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌ شاره‌كه‌م بكه‌م، چونكه‌ هیوایه‌تی من بووه‌ خزمه‌ت به‌ رێبازی زانست‌و زانستخوازان‌و زۆریش دڵم به‌و هه‌نگاوه‌ خۆشه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ لێمی وه‌ربگرێ‌‌و له‌پێناو ره‌زامه‌ندی خۆی قه‌بوڵی بكات.

 

ئێستا ئه‌و دیاریه‌ به‌ نرخه‌ی ئه‌و دكتۆره‌ به‌رێزه‌ له‌ناو زانكۆی بینگۆل كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه‌‌و چه‌ندین كارمه‌ندی بۆ دانراوه‌‌و، رۆژانه‌ قوتابیان رووی تێ ده‌كه‌ن‌و سوود له‌ سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان وه‌رده‌گرن.

له‌ناو ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ كتابه‌كان پۆلێن كراون‌و زۆربه‌ی كتابه‌كان ئایینین‌و به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و توركی‌و فارسی‌و كوردین، هه‌روه‌ها له‌بواری (زمان، فه‌لسه‌فه‌، ئه‌ده‌ب، فقه، ته‌فسیر، حه‌دیس، ته‌سه‌وف، مێژوو، كه‌لام)‌و چه‌ندان بواری تر كتابی له‌خۆ گرتووه‌.

 

شایانی وتنه‌ دكتۆر نه‌سڕه‌دین ته‌مه‌نی 66 ساڵه‌ خاوه‌ن چوار منداڵه‌‌و هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ خزمه‌تی زانست سه‌رف كردووه‌‌و، تا نها توانیویه‌تی زیاتر له‌ 50 كتاب بنوسێ‌‌و، ئێستاش سه‌رقاڵی فه‌رهه‌نگێكی زمانه‌وانیه‌، كه‌ به‌ پێی وته‌ی ئه‌و 5 زمان له‌خۆ ده‌گرێت.