یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****    سعودیه‌: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی‌و دامه‌زراوه‌ی ئایینی كۆده‌بێته‌وه‌    *****    *****   لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايان؛ ئيدانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان ده‌كات    *****    *****   كه‌ركوك: مامۆستا شێخ شۆڕش شێخ له‌تيف تاهيرى به‌رزنجى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   گۆڤاری ( په‌یامی زانایان ) ده‌كەوێته‌وه‌ بەر دیدی خوێنەرانى    *****    *****   روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی زه‌رده‌شتیه‌كان    *****    *****   ستانده‌ر؛ هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى هه‌رێم: زانایانى ئايينى پێگه‌و ڕۆڵيان ديار و به‌رزه‌و هه‌ميشه‌ بڕوام وابووه‌ كه‌ ئايين و نيشتيمان نابێ لێك جيابكرێنه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ریفراندۆم ده‌كات    *****    *****   دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ داعش و بيرى توندڕه‌وى بوون له‌ كوردستان    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى: زۆرینه‌ى سوننه‌ى عیراق گه‌یشتووته‌ ئه‌و بڕوايه‌ى كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عیراق كۆتایيپێهاتووه‌    *****    *****   لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى ئاشته‌واییدا ده‌كات و ئاماده‌ى به‌خاكسپاردنى به‌رپرسێك ده‌بێت له‌ دوز   
بزن بوو مانگا نەبوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/01/2016 : 11:22:47
قه‌باره‌ی فۆنت

جەعفەر گوانی


ئەو پیاوە ناوی محەمەد ئەخلاقە، تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵکی هیندستانە، لە پارێزگای ئۆتار برادیش لە شوێنێك دادەنیشێت تەنها دوو ماڵیان موسڵمانن، لە نێوان ٦٠٠٠ ماڵی هیندۆسی، رۆژی ٢٩ی دیسێمبەر لەو کاتەی ئەو لەگەڵ خانەوادەکەی لە شیرنەخەو دایە، ‌هێڕش دەکەنە، بە بەردو دارو شمشێر لێی دەدەن، تۆمەتباری دەکەن بەوەی لەو رۆژەدا چێرەکی کوشتیتەوەو گۆشتەکەی لەگەڵ خانەوادەکەی خواردووەو، ئەوەی دیکەشی لە سەلاجەکە خەزن کردووە، هەرچەندە هاوار دەکات، بەڵام گوێی لێ ناگرن، چونکە ئەگەرچی هیندۆسیش نییە، بەڵام بۆی نییە گۆشتی مانگا بخوات، تا دواجار ماڵەکەی تێك دەشکێنن و، شەهیدی دەکەن و، دایکە پیرو کوڕە ٢٢ ساڵیەکەش بە دارکاری راپێچی دەرەوە دەکەن. سەرۆکوەزیرانی هیندستانیش تا یەك هەفتە هیچ قسەی نەکرد، ئەو کاتیش تەنها گووتی جێگەی نیگەرانییە.


سەیر لەوەدایە دواتر پۆلیس تەرمی محەمەد ئەخەلاقیان بردە شیکاری پزیشکی، دوای ٣ مانگ، رۆژی (3١/12/2015) ئەنجامەکەی دەرکەوت، کە سەلاجەکەی محەمەد ئەخەلاق، هەروەها ماعیدەو گەدەکەشی گۆشتی بزنیان تێدا بووەو، ئەو رۆژە بە هیچ شێوەیەك گۆشتی چێڵیان نەبووە.


لە روانگەی ئیسلامەوە، موسڵمانان بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە ئەو خواردنانە لە ئەهلی دینەکانی تر قەدە‌غە بکەن کە پێیان دروستە، با لە ئیسلامیشدا حەرام و قەدەغەکراو بێت، هەر بۆیە دروست نییە گۆشتی بەرازیش لە ناوچە مەسیحینشینەکان قەدەغە بکرێت بە بیانووی حەرامی.


ئەوەندەی دەزانین: ئەگەر ئەو رووداوە موسڵمانێك ئەنجامی دابا، ئێستا هەموو دونیا باسی دەکردو، یەکسەر تەبغەی تیرۆرییان پێوە دەناو، (لەوانەبوو!!) راگەیاندنەکانی ئێمەش بە میوانداری شرۆڤەکاری سیاسی و فیکری و رۆشنبیری بازاڕیان گەرم کردبا.


سەرچاوە العربية