یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌    *****    *****   حوکمی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانی کیونێت    *****    *****   سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ...    *****    *****   جارێكى تر عه‌قه‌ڵيه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت    *****    *****   گه‌رمیان: لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌    *****    *****   گه‌رمیان: ساڵیادى یه‌كێتى زانایان به‌رزو پیرۆز راگیرا   
مه‌لا موسلیم فریزی هه‌واڵه‌کانی جه‌ژن ره‌ت ده‌کاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/07/2016 : 14:53:05
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌ندێك که‌ناڵی راگه‌یاندن ڤیدیۆیێك بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ مه‌لا موسلیم فریزی پیشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌لا ساڵح له‌ که‌سنه‌زان رۆژی سێشه‌ممه‌ (5/7/2016)ی وه‌کو جه‌ژن راگه‌یاندووه‌و له‌ مزگه‌وته‌که‌ی پیرۆزبایی له‌ یه‌ك ده‌که‌ن، مه‌لا موسلیم ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌و، له‌ لێدوانێکیدا بۆ سایتی زانایان ده‌ڵێت:


(من خۆم مانگم نه‌دیتووه‌ به‌ڵام چه‌ند که‌سێك له‌ سنووری مزگه‌وته‌که‌ی ئێمه‌ مانگی دیتبوو، لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێیان راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر له‌ هیچ شوێنێکی تر بینرا بوو ئه‌وا گوێ له‌ شاهێده‌کان ده‌گرین و به‌ بڕیاره‌که‌دا ده‌چینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ تا ئێستا له‌ هیچ شوێنێك ئیسپات نه‌بووه‌).


هه‌روا ده‌ڵێت: (ئێمه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ی لێژنه‌که‌ ده‌بین و وه‌کو بڕیاری قازی ته‌ماشای ده‌که‌ین، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ (30) ره‌مه‌زانه‌، شه‌وی رابردوو وه‌کو هه‌موو شه‌وان ته‌راویحمان کردووه‌و، به‌یانییه‌که‌ش هه‌موومان به‌ رۆژوین، نه‌ ته‌کبیرمان لێداوه‌و نه‌ نوێژی جه‌ژنمان کردووه‌).


سه‌باره‌ت به‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌که‌ مه‌لا موسلیم گله‌یی له‌ راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: (به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌کان نا مه‌سئولانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ مێژووه‌که‌ی له‌سه‌ر نووسراوه‌ هی رۆژی 29ی ره‌مه‌زانه‌، که‌ ده‌کاته‌ رۆژی دووشه‌ممه‌، به‌رواره‌که‌شی له‌سه‌ر نووسراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی قورئانخوێندنه‌وه‌مان ته‌واو کرد پیرۆزبایی و ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵ کردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌کان و تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌کو جه‌ژنانه‌ باویان کردۆته‌وه‌).