یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
پشتیوانیکردنی پێشمه‌رگه‌ ئه‌رکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانییه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2016 : 17:02:29
قه‌باره‌ی فۆنت

پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌رکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانییه‌


به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


(وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)


هاوڵاتیانی رێزدار... ئاینپه‌روه‌رو مرۆڤدۆسته‌کان


زانایانی ئایینی قه‌درگران


هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین که‌ چه‌ند رۆژێکه‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی تووندان دژی تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌تی که‌ هه‌وڵه‌کان به‌ره‌و ئازادکردنی ناوچه‌کانی تری کوردستان و شاری موسڵ ده‌ڕۆن.


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای په‌لاماری تیرۆرستان بۆ سه‌ر خاك و ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی کوردستان رامانگه‌یاند:‌ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕێکی شه‌رعی و پیرۆزه‌و، دیفاعکردنه‌ له‌ ماڵ و سامان و نامووس و ئایینی ئه‌م خه‌ڵکه‌، چونکه‌ تیرۆریستان وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانیان له‌ په‌یامی پیرۆزی ئیسلام و ناوبانگی موسڵمانان دا، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌موو پیرۆزییه‌کانیان خستنه‌ بن پێیه‌کانیان و، ده‌ستیان نه‌پاراست له‌ وێرانکردن و خاپوورکردنی مزگه‌وت و کلێساو په‌رستگاکانی ئایینه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان، که‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی ئیسلامه‌‌.


هه‌روه‌ك ته‌عه‌داو ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و، جگه‌ له‌ خاپوورکردن و وێرانکاری هیچ شتێکی دیکه‌یان نه‌هێنا. بۆیه‌ له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا دووباره‌ پشتگیری خۆمان بۆ ته‌واوی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌بڕین و، دوعای سه‌رکه‌وتن و سه‌لامه‌تیان بۆ ده‌خوازین، چونکه‌ ئه‌وان دیفاع له‌ گیان و دین و ماڵ و مرۆڤبوونی ئێمه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌موو لایێکه‌ پشتیوانیان بکات، به‌ ماڵ بێت یان به‌ دوعاو نزاو پاڕانه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر که‌سێك له‌ رۆڵ و گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه‌ که‌م بکاته‌وه‌، یان به‌ که‌م ته‌ماشای ئه‌رکی پیرۆزیان بکات، ئه‌وه‌ خیانه‌ته‌ له‌گه‌ڵ خواو په‌یامی ئیسلام و هه‌ستی کوردایه‌تی، چونکه‌ په‌یامی ئیسلام هه‌میشه‌ پشتگیری له‌ ئاشتی و ئاشتیخوازان ده‌کات.


هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی به‌ قه‌در ده‌که‌ین له‌ وتاری هه‌ینی به‌یانیدا تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه‌و به‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌کانیان پشتگیری له‌ سه‌نگه‌ره‌ پیرۆزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن.


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20/10/2016