یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايان؛ ئيدانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان ده‌كات    *****    *****   كه‌ركوك: مامۆستا شێخ شۆڕش شێخ له‌تيف تاهيرى به‌رزنجى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   گۆڤاری ( په‌یامی زانایان ) ده‌كەوێته‌وه‌ بەر دیدی خوێنەرانى    *****    *****   روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی زه‌رده‌شتیه‌كان    *****    *****   ستانده‌ر؛ هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى هه‌رێم: زانایانى ئايينى پێگه‌و ڕۆڵيان ديار و به‌رزه‌و هه‌ميشه‌ بڕوام وابووه‌ كه‌ ئايين و نيشتيمان نابێ لێك جيابكرێنه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ریفراندۆم ده‌كات    *****    *****   دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ داعش و بيرى توندڕه‌وى بوون له‌ كوردستان    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى: زۆرینه‌ى سوننه‌ى عیراق گه‌یشتووته‌ ئه‌و بڕوايه‌ى كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عیراق كۆتایيپێهاتووه‌    *****    *****   لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى ئاشته‌واییدا ده‌كات و ئاماده‌ى به‌خاكسپاردنى به‌رپرسێك ده‌بێت له‌ دوز    *****    *****   شاندى (رابطة العالم الإسلامي) بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم: له‌ ئێش و ئازار و نارحه‌تيه‌كانى گەلی كوردستان ده‌گەین و هيواى سه‌رفرازيتان بۆ ده‌خوازين له‌ گەیشتن به ئاواته‌كانتان   
وه‌زیری ئه‌وقاف سه‌ردانی لقی هه‌ولێری زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/04/2017 : 12:28:20
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژى دووشه‌ممه‌ 24ی نیسانی 2017 به‌ڕێز د. پشتیوان سادق عبدوڵڵا وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌وه‌كاله‌ت به‌یاوه‌ری به‌ڕێز د. دیار عزه‌ددین جه‌باری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا نیاز شێخ راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق و ئه‌ندام و كارگێرانى لق پێشوازیان لێكرا. له‌ دیداره‌كه‌ به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف به‌وه‌كاله‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی زانایان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان یه‌ك ئامانجه‌، ئه‌ویش خزمه‌تكردنه‌ به‌ پرۆسه‌ی دینداری و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستییه‌ و باسی له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری یه‌كێتی زانایانی كرد له‌ ماوه‌ی دروست بوونییه‌وه‌ تاكو ئه‌مڕۆو هیواشی خواست كه‌ بره‌و به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی هه‌ردولا بدرێ به‌ ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه‌ وه‌ك خۆی.


له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ربڕی و دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ زانایانى ئاینى كوردستان به‌گشتى و لقى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى ئه‌وپه‌ڕی توانایان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی كلتوری جوانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان، و بێگومان ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ فێربووین و ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، و هه‌ماهه‌نكى راپه‌راندنى كاروباره‌كانى نیوان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كیتى زانایان دوو پات كرایه‌وه‌ .