یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
چۆمان: زانایانی ئایینی تاوتوێی به‌لاغی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/07/2017 : 18:21:41
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 24/7/2017 له‌ باره‌گای ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم‌و تاوتوێی به‌لاغی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو..


 


سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ست  خۆشی له‌ دڵسۆزی‌و خزمه‌تی زانایان، تیشكی خسته‌ سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌لاغی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 12/7/2017 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم‌و هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئایینی بڵاوكرایه‌وه‌.


 


دواتر ئاماده‌بووان بۆچوون‌و سه‌ره‌نجی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستا‌و پرسی ریفراندۆم ده‌ربڕی.


 


پوخته‌ی دانیشتنه‌كه‌ خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه‌، كه‌ مامۆستایانی ئایینی ریفراندۆم به‌ مافێكی ره‌وای گه‌لی كورد ده‌بینن‌و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، به‌ڵام له‌ ئێستا پێویسته‌ وه‌ك ئاماده‌باشی‌و هه‌نگاوی كرده‌یی‌و جددی بۆ باشتر كردنی دۆخه‌كه‌ بگرێته‌ به‌ر، به‌تایبه‌تی هه‌رچی زووه‌ ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێ‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی وه‌لا بنێن‌و ده‌ستی ته‌بایی بۆ یه‌كتری درێژ بكه‌ن‌و، ئه‌و پرسه‌ وه‌ك پرسیی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی له‌به‌رچاوو بگرن‌و له‌رووی سیاسی‌و یاسایی‌و ئابووریه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ چاكبكرێته‌وه‌‌و لایه‌نه‌كان باج به‌خۆیان بده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان‌و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌.


 


هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانه‌‌و كێشه‌‌و گرفتانه‌ی روویان له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ به‌ زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت پێویسته‌ حكومه‌ت له‌رووی موچه‌‌و بژێوی خه‌ڵك‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و گرفته‌ داراییه‌كانه‌وه‌ هه‌نگاوی جددیتر بهاوێژێت.


 


له‌به‌شێكی تری دانیشنه‌كه‌ باس له‌وه‌ كرا، كه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی ئایینی زیاتر هه‌ڵگری په‌یامی خێرو نیشتمانی بن‌و پیشه‌یی‌و بێ‌ لایه‌نی خۆیان بپارێزن.