یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   چه‌مچه‌ماڵ: له‌ ژێر دروشمى (دڵسۆزى و خۆڕاگرى و هاريكارى)دا ڕێوڕه‌سمى يادى مه‌ولود به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   بۆ يه‌كه‌مجار له‌ چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر؛ ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولود به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى بێتواتە كۆچى دواييكرد    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد    *****    *****   گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن    *****    *****   مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد    *****    *****   سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت    *****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌   
یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2017 : 14:13:41
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


(وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى)


له‌و كاته‌ی گه‌لی سته‌مدیده‌ی كوردستان تێده‌كۆشێت بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واكانی له‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاشتیانه‌ترین رێگه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی گتشپرسی كه‌ زیاتر له‌ (92%) هاوڵاتیانی كوردستان به‌ (به‌ڵێ) ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، ئێمه‌ هیواخواز بووین سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ئایینیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف پشتیوانی داخوازییه‌ ره‌واكانمان بكه‌ن، به‌ڵام تووشی سه‌روڕمان هاتین كاتێك بینیمان ئه‌م ده‌زگایانه‌ پشتیان له‌ هه‌ق كردو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو نه‌وه‌ستان.


به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌یاننامه‌‌ بێویژدانه‌ی‌ رۆژی (2 ئۆكتۆبه‌ری 2017) له‌ ئه‌زهه‌ری شه‌ریف دژی مافه‌كانمان ده‌رچوو، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه‌ له‌ ته‌ك گه‌لی كوردستان بوه‌ستنه‌وه‌و دادگه‌ربن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كه‌ شكۆی بۆ ئه‌زهه‌ر گێڕایه‌وه‌و رێڕه‌وه‌كه‌ی راستكرده‌وه‌و هێنایه‌وه‌ سه‌ر راسته‌رێگا، پێویست بوو ئه‌زهه‌ری شه‌ریف به‌ ئه‌ركی وه‌فادارانه‌ی خۆیان هه‌ڵبستن و پشتیوانی نه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ بكه‌ن، كا چاكه‌ی زۆری به‌سه‌ر ئه‌زهه‌رو میسرو ته‌واوی ئوممه‌ی ئیسلامییه‌وه‌ هه‌یه‌.


له‌وه‌ش خراپتر، به‌داخه‌وه‌ بینیمان ئه‌زهه‌ر تا ناوی (كورد)یشی بۆ ئێمه‌ به‌ ڕه‌وا نه‌زانیوه‌و‌، وشه‌ی (كوردستان)ی گۆڕیوه‌ بۆ (ده‌ڤه‌ر باكوور).


له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌زهه‌ر دۆزی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به‌ پیلانی ئیستیعماری داگیركاری به‌ستۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ دۆزه‌كه‌ی ئێمه‌ تازه‌ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌، به‌ڵكو پێش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌بووه‌، له‌و كاته‌ش كه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكی خوێنگه‌رم به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ئاڵای ئیسرائیل به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، ناكرێ وه‌كو تۆمه‌ت دژی گه‌لی كوردستان به‌كار بهێندرێت، پاشان ئه‌گه‌ر بوونی ئه‌م ئاڵایه‌ تاوان بێت، خۆ ئه‌م ئاڵایه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ قاهیره‌و زۆرێك له‌ پایته‌خته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌بێ نكۆڵیكردن به‌رزده‌كرێته‌وه‌.


نازانین ئه‌زهه‌ر داوای چ جۆره‌ یه‌كبوونێك له‌ گه‌لی كورد ده‌كات له‌گه‌ڵ رژێمی ئێستای عێراق؟ مه‌گه‌ر نازانن حكومه‌تی به‌غدا به‌ ته‌واوی بووه‌ته‌ تائیفی مه‌زهه‌بی، قبولی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ناكات، هیچ به‌ڵێن و په‌یاننامه‌یه‌كی نه‌برده‌ سه‌ر، ده‌یان ماده‌ی ده‌ستووری پێشێل كرد، خراپترین ده‌ردو ماڵوێرانی تا به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌ سوننه‌ هاونه‌ته‌وه‌كانیشی هێنا، په‌رت و بڵاوی كردن!، كه‌ دوو ملیۆن كه‌سیان په‌نایان بۆ كوردستان هێناو خۆیان له‌ په‌نای گولی چاكه‌خوازو لێبوورده‌ی كوردستان په‌نا دا، وه‌رن پرسیار له‌ برا عه‌ره‌به‌ سووننه‌كانمان بكه‌ن ئاخۆ چیان به‌سه‌ر هاتووه‌، بێجگه‌ له‌ كوردستان هیچ شوێنێكی ئه‌مینیان له‌ عێراق بۆ نه‌ماوه‌ به‌ ئاشتی و ئاسووده‌یی تێیدا بژین؟.


ئه‌م قسه‌یه‌شتان له‌ جێگه‌ی خۆی نییه‌ كه‌ پێتان وایه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ ئوممه‌ی ئیسلام پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێت، چونكه‌ برا عه‌ره‌به‌كان یه‌كه‌مین كه‌س بوون لاشه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردو بیست و دوو ده‌وڵه‌تیان لێ دروست كرد، بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر حه‌ڵاڵه‌ له‌ ئێمه‌ حه‌رام بكرێت!؟.


شیاوتر بوو بۆ ئه‌زهه‌ری شه‌ریف جه‌ختی بكردباوه‌ له‌سه‌ر لابردنی سته‌م و سه‌ركوتكاری به‌رنامه‌ بۆدارێژراو دژی كورد، هه‌مووشمان ده‌زانین ویستنی چاكه‌ بۆ برای مسوڵمان‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی ئیمان: (لا يؤمن أحدكم حتّى يحبّ لأخيه ما يحبّ لنفسه).


چاوه‌ڕوان بووین ئه‌زهه‌ر پشتیوانی سته‌ملێكراو بكات و به‌رگری له‌ گه‌لێك بكات كه‌ تووشی جینۆسایدی به‌ ئاشكرا هاتووه‌ له‌ ئه‌نفال و ده‌ركردن و بۆمبه‌بارانكردنی به‌ چه‌كی كیمیایی و قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌زاران مزگه‌وت و گوندیان سووتێندران، چاوه‌ڕوانبووین به‌رگری له‌ پێنج ملیۆن كه‌سی بێتاوانی كوردستان بكات كه‌ به ‌ده‌ست ئابڵۆقه‌دان و بڕینی رۆزی و ده‌رمان و شیری منداڵان له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌زهه‌بی به‌غداوه ده‌ناڵێنێت‌‌، چاوه‌ڕوان بووین دادگه‌ربن له‌گه‌ڵ گه‌لی سته‌مدیده‌مان كه‌ ته‌نیا داوای ژیانێكی ئازادو شكۆمه‌ندانه‌ ده‌كات، نایه‌وێت ئازار به‌ كه‌س بگه‌یه‌نێت، له‌ بری مرۆڤایه‌تی به‌ره‌نگاری تووندترین شێوازه‌كانی تووندڕۆیی و تیرۆر بوویه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زهه‌ره‌ی وه‌كو قیبله‌ی زانسته‌كانی مسوڵمانان پشتمان پێده‌به‌ستی و به‌ چرای ئازادی گه‌له‌ چه‌وساوه‌كانی رۆهه‌ڵات و رۆژئاوامان ده‌زانی، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی بێت و نكۆڵی له‌ مافه‌كانمان بكات، كه‌واته‌ كێ به‌ راستی و ده‌دگه‌رانه‌ ته‌ماشامان ده‌كات؟.


له‌ كۆتاییدا داوا له‌ ئه‌زهه‌ری شه‌ریف ده‌كه‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كی دادگه‌رانه‌و بابه‌تیانه‌ی بۆ رووداوه‌كانی عێراق هه‌بێت، رێز له‌ ویست و ئیراده‌ی گه‌لی مسوڵمان و ئاشتیخوازی كوردستان بگرێت، كه‌ ده‌نگیان دا له‌ پێناوی گێڕانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراه‌كان و گه‌یشتن به‌ كاروانی گه‌لانی سه‌ربه‌خۆی مسوڵمان... خوا پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بێت‌.


 


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


3/ ئۆكتۆبه‌ر/ 2017