یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/10/2017 : 21:33:06
قه‌باره‌ی فۆنت

زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 23/10/2017 له‌هه‌ولێرى پايته‌خت؛ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌دان زاناى ئاينى ئيسلامى له‌ سه‌رتاسه‌رى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى پشتيوانى و پشتگيريكردن له‌ پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها ئيدانه‌كردنى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر هه‌رێم له‌لايه‌ن هێزه‌‌ ئيقليميه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ عێڕاقيه‌كان؛ گردبونەوەیەکى فراوان به‌ڕێوه‌چوو.


شايانى باسه‌؛ له‌ميانه‌ى گردبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ياننامه‌يه‌كى ناڕه‌زايى به‌ هه‌ردو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى خوێندرايه‌وه، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:‌


بسم الله الرحمن الرحيم


الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ  .......... صدق الله العظيم


جەماوەری  بەشەرەفى كوردستان !


پێشمەرگە خۆڕاگرەكانىی كوردستان


پەیامی زانایانی هەرێمی كوردستانتان پێ ڕادەگەێنین :


ئەزمونی سیاسی و خەباتی سەد ساڵەی گەلەكەمان، هەمیشە پڕ بووە لە هەوراز و نشێو، بەڵام هەرگیز گەلەكەمان بێ ئومێد نەبووە، بەدوای مافی ڕەوای خۆیاندا دەیان شۆڕشیان هەڵگیرساندووە،  هیوای گەلێكی ئازادی خوازیان به ماندونەناسى لە ئەستۆدا بووە.


 خوێنی گەشی ڕژاوی هەزاران رۆلەى قارەمانى كوردستان گەواهی ڕاستی و نەبەردی و خۆڕاگری گەلەكەمانە،دۆزی ڕەوای هەرێمەكەمان هەموو تاكێكی گەلەكەمان لێی بەرپرسیارە، ناحەز و نەیارانمان هەموو شتێك بۆ خۆیان بەحەڵاڵ دەزانن، بەڵام سادەترین مافی دەنگ دان لە ئێمە حەرام دەكەن، بۆیە هەوڵی برسی كردن و گەمارۆ دانی ئابوری لەسەر خەڵكی هەرێمەكەمان دەدەن.


دەیان ساڵە دەمانچەوسێننەوە،بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە شەڕی بەزینی ئیرادە لەگەڵ میللەتەكەماندا بكەن، دەنگی زوڵاڵی كورد و نەتەوەكانی كوردستان، لە یەكڕیزی و تەبایی و هاوسەنگەریدا ڕەنگی داوەتەوە.


خۆڕاگری پێشمەرگەی كوردستان بۆ هەموان سەلماوە، ڕووبەڕوی سوپاو حەشدی داگیركەری نابەرانبەر بوونەتەوەو، لە داستانی(پردێ)دا دەرسێكی جەرگ بڕو، مستەكۆڵەیەكی كەمەر شكێن بوو بۆ ناحەزانمان، كە هەرگیز ڕێگە نادەین ئیرادەو  ئاڵاو ئەزموونی نەتەوەكەمان، لەگەڵ ئاین و بڕواو عەقیدەی ئیسلامیمان ژێر بكەوێت.


ئەى پێشمەرگەی كۆڵنەدەرەكانىی كوردستان ... ئەى هەموو ئەو كەسانەى كە لە هێلى بەرگريدانە بەدلنياييەوه شەرف و كەرامەتتان لێ دەباريت .... كە رێگەنادەن ئايندەى مندالەكانمان بكەويتە ژێر پێ ى داگيركەران ... خودای گەورە پشت و پەناتانە!


ئێمەش وەك زانایانی هەرێمی كوردستان لە پشتتانین، هاوسۆز و هاوسەنگەرتانین، جەماوەری كوردوستانیش هەمیشە لەپشتتانن، دۆزەكەمان ڕاست و ڕەوایە، شەهیدانمان زیندوو نەمرن، هەرگیز لە هەڵوێستی یەكڕیزی نەتەوەكەمان  پەشیمان نین، گشت پرسی مافێكی ڕەوای گەلەكەمان بوو ئەنجامماندا، بەفەرمی و بۆ هەتا هەتایە  سنوری خاكی كوردستانی دیاری كرد، بۆیە پشت بەخودا تاماوین  بۆ ئەو ئامانجە تێدەكۆشین، تا سەرانسەری خاكەكەمان ڕزگاری دەبێتەوە.


پێویستە جیهانی ئەمڕۆ وریا و ئاگادار بێت؛


 ئێمە میللەتێكی زیندووین، هەرگیز چۆك دانادەین، برسی بوون و ڕاگەیاندنی شەڕی نابەرانبەر و ڕووبەڕوبوونەوەی حەشدی شیعی، كە لە ژێر ئاڵای تایفەگەریدا شەڕی خاك و ئاین و نەتەوە و مەزهەبمان لەگەڵدەكەن، دەیانەوێت  ئیرادەی ئەم گەلە خۆڕاگرە بشكێنن.


سوێند بە خودای گەورە؛ هەموو دونیا ناتوانێت چۆك بە ئێمە دابدات، چونكە ئێمە خودامان لەپشتە، وەك چۆن دەیان ساڵە خودای گەورە لەناو دڕكستانی وڵاتانی چواردەوردا، گوڵزاری ئیرادەی كوردستانی پاراستووە، دڵنیابن ئەم قۆناغەیش تێدەپەڕێت، سەربەرزی بۆ پێشمەرگەی وڵاتپارێز و كوردە خۆبەخشەكانە وە بۆ سەرجەمی گیان فیداكانی كوردوستانە.


هەموو  ئەو دەستە ڕەش و چەپەڵانە ڕيسوادەكەین كە نامەسئولانە ورەی گەلەكەمان دادەبەزێنن.


ئێمەی زانایان؛ ڕوی دەممان دەكەینە حكومرانانى ئێستا بەغدا، پێيان دەڵيين : ئێوەش هاوشێوەى هەموو حكومەتەكانى پێشووى عيراق دوژمنايەتى خەلكى كوردستانتان كرد، ئەو كاتەى كوردستان ئەنفال كرا ريفراندۆم كرابوو، ئەوكاتەى كيماييان له هەلەبجە درا ريفراندۆم كرابوو، ئەوكاتەى  زياتر له 4500 گوند و مزگەوتى كوردستان وێران كرا ريفراندۆممان كردبوو، هەموو تاوانەكانى سەد ساڵەى رابردوو دەرحەقمان كران ريفراندۆممان كرد بوو !!!  بەڵام بە ئاشكرا پێتان دەلێين هەموو حكومەتەكانى عيراق لە غروري هێرشيان كرده سەر كوردستان  بەلام عاقيبەتى حكومەتەكانى عيراق و هاوكارەكانيان  هەر لە ناو چوون بوو ... 


 ئێمەی زانایان؛ ڕوی دەممان دەكەینە هەموو ئازادیخوازانی جیهان، نەتەوە یەكگرتووەكان، دەوڵەتە زلهێزەكانی دونیا، ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، مەشيخەى ئەزهەری شەریف، دەستەی گەورە زانایانی سعوديە، یەكێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی، هەموو لێژنە فەتواكانی وڵاتانی ئیسلامی ...


بەتایبەتی ڕووی دەمی زانایانی ئاينى ئيسلامى هەرێمی كوردستان دەكەینە گەلانی توركیا و گەڵانی ئێران و سەرۆك و سەركردە و حكومەت و پەرلەمانەكانیان، كە دروشمی موسوڵمانێتی و بەرگری لە چەوساوەكانی دونیایان هەڵگرتووە.. ئایا بۆ خۆیان بەڕەوای دەبینن كە كەسێك دژ بە ئیرادەی برایانی تورك و فارس هەڵوێستێكی نەشیاو بنوێنێت، یان سوكایەتی بە ئاڵا وپیرۆزیەكانیان بكرێت؟!


ئێمەیش گەلێكی چەوساوەو موسوڵمانین، هەرگیز بستێك خاكی هیچ گەل و نەتەوەیەكمان داگیر نەكردووە و داگیریشی ناكەین   ....  چاوەروانی  یارمەتی و پشتگیری و دڵسۆزیمان  لێ دەكردن، نەك دروشمی برسیكردن و سزادانی بەكۆمەڵ لە دژمان بەرز بكەنەوە.


 نەك هانی خەڵكێكمان لێ بدەن بەرەو ڕومان ببنەوە، داوا لە دەوڵەتە عەرەبیەكان دەكەین پشتی كوردی موسوڵمان بەرنەدەن، وە داوا لە سەرجەم مەرجەعه باڵاكانی شیعەی عێراق دەكەین كە تەحریم و تەجریمی شەڕ بكەن دژ بە هەرێمی كورستان...


ئێمە هەرگیز واز لە مافێك ناهێنین كە خودای گەورە پێی بەخشیووین، زیاد لە بیست و پێنج ساڵە ئەم ڕاستیەمان سەلماندووە، كە هەرگیز نەمانویستووە گرفت و كێشە بۆ هیچ دەوڵەتێكی دراوسێ دروست بكەین.


ئەى پێشمەرگە قارەمانەكانى كوردستان ... دەست و تفەنگەكانتان خۆش ... دەستتان توند كەن و خۆ راگربن.. ئێوە بەرگرى لە ئايين و شەرەف و كەرامەتى ئەم ميللەتە دەكەن ... رێگە نەدەن دوژمن پێ بهاوێنە ناو خاكى كوردستان ...


ئەى خەلكى كوردستان ... ئەوانە دەيانەوێت چيان لە شارە سوننەكانى عيراق كرد ئەوهاش كوردستان وێران بكەن ...  بەلام پێيان دەلێين خەيالتان خاوە ... برا پێشمەرگە كانمان بەرگرى لە خاكى پيرۆزى كوردستان دەكەن ...


 داوا لە خودای گەورە دەكەین بێت بەهانامانەوە و بەزەیی بێتەوە بەم گەلە موسوڵمانە ستەم لێكراوە .


ئەی جەماوەری دڵسۆز ، ئەی  پێشمەرگە بەئەمەكەكانی كوردستان؛ دەست و چاوتان ماچ دەكەین، خودای گەورە پشت و پەناتان بێت..


پێغەمبەرمان (r) دەفەرموێت: (( مَنْ قُتِلَ دونَ مالهِ فَهُوَ شَهيد، ومَن قُتِلَ دونَ عِرضهِ فَهُوَ شَهيد))


أعوذ بالله من الشيطان الرجيم:  إِلَّا الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ، وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا ، وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ، وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ ..صدق الله العظيم


                                                   


                                                  زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان


                                                   هەولێر /  پایتەختی هەرێمی كوردستان    


3 صەفەری   1439 كۆچی --- 23ی 10ی 2017ی زاینى