به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد
ڕۆژى سێشه‌ممه 5/12/2017 مامۆستا مەلا جه‌وادى به‌رده‌ڕه‌ش ، به‌نه‌خۆشى له ته‌مه‌نى 70 ساڵى ؛ كۆچى دواييكرد.
شايه‌نى باسه؛ مامۆستا مه‌لا جه‌واد، ته‌مه‌نى خۆى لە نێو زانستی شەرعی و خزمه‌تكردنى مزگه‌وت و کاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى خه‌ڵك برده‌سه‌ر، تا دواجار بۆ هەمیشە مالئاوايی کرد لە مزگەوت و مینبەر.
به‌م بۆنه‌يەوە له‌پرسه‌نامه‌يه‌كدا؛ لێژنەی ناوچه‌ى به‌رده‌ڕه‌شى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆى ئاراستەی خانەوادەی به‌ڕيزى جه‌نابى مامۆستا‌و و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى كرد و هيواى خواست لە خودای بەخشندەو میهرەبان، كه له مامۆستاى كۆچكردو خۆشبیت و بە بەهەشتی بەرین شادى بکات و سەبووری بە هه‌مووان ببەخشێت.
(انا لله وانا اليه را‌جعون).
لێژنەی ناوچه‌ى به‌رده‌ڕه‌شى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان
6/12/2017