یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/12/2017 : 11:24:50
قه‌باره‌ی فۆنت

شەوى ڕابردوو 18/12/2017 دایکی به‌ڕێز دكتۆر مه‌لا مادح مەلا محمد بەرزێوەیی کۆچی دوایی کرد و به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزيان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ 

(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)

بەڕێز دکتۆر مه‌لا مادح ملا محمد بەرزێوەیی؛

به‌خه‌مێكى زۆره‌وه‌ دوێنێ شه‌و هه‌واڵى كۆچى دوايى دايكى به‌رێزتانمان پێگه‌يشت، بەناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جه‌نابتان و خانه‌واده‌ى ڕيزدارتان ده‌كه‌ين، وێڕای هاوخەمی لە خوای گەورەش تکاکارین بە رەزامەندی خۆى و بەهەشتی بەرین شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.

دايكى به‌ڕيزتان شايه‌تى چاكه‌ و فه‌زڵى زۆرى بۆ ده‌درێ و به‌خزمه‌تكردنى حوجره‌ و فه‌قێ و ميواندۆستى هه‌ميشه‌ جێگه‌ ديار و ناسراوبووه‌، دڵنياين كه‌ كه‌لێنى كۆچى دايك گه‌وره‌يه‌، به‌ڵام هيممه‌ت و گه‌وره‌يى جه‌نابتان پاش فه‌زڵى خواى گه‌وره‌ ده‌بێته هه‌توانى ناخۆشى و خه‌مه‌كان، دوباره‌ داواى پشتيوانى و سێبوريتان بۆ له‌ خواى گه‌وره ده‌خوازين.‌
 
إنا لله وإنا إليه راجعون

يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان

19/12/2017