یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/12/2017 : 11:28:44
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/12/2017  كه‌سايه‌تى ديار و ناسراوى ئه‌هلى ته‌سه‌وف؛ شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد و به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاڕاسته ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:


 


بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)


به‌خه‌مێكى زۆره‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تى ناسراوى ئه‌هلى ته‌سه‌وف و عيرفان له‌بادينان؛ جه‌نابى (شێخ وحيدالدين قطب الدين بريفكاني)يمان پێگه‌يشت، بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى ڕيزداريان و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و شوێنكه‌وتووانى ئه‌هلى ته‌سه‌وف ده‌كه‌ين، وێڕای هاوخەمی لە خوای گەورەش تکاکارین، كه بە رەزامەندی خۆى و بە به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.


كه‌سايه‌تى شێخى خوا لێخۆشبوو؛ به‌خزمه‌تكردن و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌ميشه‌ دياربووه‌، به‌تايبه‌تتريش له‌خزمه‌ت خانه‌قاو ته‌كيه‌ و مزگه‌وتدا، خۆشه‌ويستى ناو تێكراى خه‌ڵكيش بووه‌، بۆيه‌ دڵنياين كه‌ داخ و كه‌لێنى كۆچى به‌رێزيان گه‌وره‌يه‌، خواى گه‌وره‌ سێبورى ئێوه‌و ئێمه‌ش و هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات.‌


إنا لله وإنا إليه راجعون


مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان


28/12/2017