یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/12/2017 : 11:03:27
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 28/12/2017  مامۆستا مەلا ابراهیم ملا حمدامین شێخانی، پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گوندی شێخان له سنوری قەزای مێرگەسۆر و كه‌سايه‌تى ئاينى ديارى سنورى قه‌زاى ناوبراو کۆچی دواييكردو به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاڕاسته ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:  


 


بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)


به‌ داخ و كۆڤانێكى زۆره‌وه‌، هه‌واڵى كۆچى دوايى مامۆستاى ئايينى و كه‌سايه‌تى ديار و ناوسراوى سنوورى مێرگه‌سۆر؛ مامۆستا مەلا ابراهیم ملا حمدامین شێخانی، پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گوندی شێخانمان پێگه‌يشت، بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى ڕيزداريان و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و دۆستان و خۆشه‌ويستانى جه‌نابى مامۆستا  ده‌كه‌ين، لە خوای گەورە تکاکارین، كه به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.


مامۆستا مه‌لا ابراهيم، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ نمونه‌ى مامۆستاى ئايينى كوردپه‌روه‌رو ماندونه‌ناس بوو، لەم پێناوەشدا ئاوارەیی و دەربەدەری زۆری بینیوه‌، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سايه‌تيێكى ديارى ناوچه‌ى دۆڵه‌مه‌ڕى بوو له‌ سنوورى مێرگه‌سۆر؛ خزمەتێکی زۆری مزگەوت و فەقێ و حوجرەی کردووە و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌ميشه‌ جێگه‌ى دياربووه‌ و خۆشه‌ويستى ناو خه‌ڵك بووه‌، دڵنياين كه‌ كۆچى دوايى مامۆستا؛ خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكى كۆچى جةنابى گه‌وره‌يه‌، خواى گه‌وره‌ سێبورى هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات.‌


إنا لله وإنا إليه راجعون


مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان


28/12/2017