یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/01/2018 : 17:50:04
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


(وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ)


ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ دڵێكی پڕ له‌ ئاخ و هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی پڕ ناسۆره‌وه،‌ چاودێری ره‌وشی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ وێڕای نیگه‌رانیمان له‌ ره‌وشه‌كه‌، سه‌رسوڕماوین له‌ ئاست بێده‌نگی وڵاتانی دونیا به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر كوردو ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گه‌لی كورد زۆرترین قوربانی داوه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆر له‌ عێراق و سوریا. به‌ڕاستی قه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌م بێده‌نگیه‌ی وڵات و هه‌نگاوێكی له‌م جۆره‌ی توركیامان نه‌ده‌كرد، به‌تایبه‌تی كه‌ حكومه‌تی ئێستای توركیا خۆی له‌ قاڵبێكی دیندارانه‌و دیموكراسیخوازانه‌و ئاشتیخوازانه‌ نمایش ده‌كرد، ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه‌ی زیاتر كرد هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ی كاروباری ئایینی توركیا بوو، كه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی رۆڵی ئاشتیخوازی ئیسڵاحانه‌ ببینێت و رێ له‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌و هه‌نگاوی سته‌مكارانه‌ بگرێت، به‌داخه‌وه‌ به‌ فه‌رمی له‌ هه‌موو مزگه‌وته‌كانی توركیا سوڕه‌تی (الفتح)ـیان خوێندووه بۆ پشتگیریكردن له‌ شه‌ڕفرۆشی سوپای توركیا‌، كه‌ ئه‌مه‌ دۆخه‌كه‌ی زیاتر شێواندووه‌و، خه‌می ئێمه‌ی گرانتر كرد، به‌تایبه‌تی كورد مێژووێكی درێژی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ فرت و فێڵانه‌ هه‌یه‌، هه‌میشه‌ حكومه‌ته‌ داگیركاره‌كان له‌ژێر ناوی ئایینی و دروشمی دیندارییه‌وه‌ زه‌ڕبه‌ی سته‌ماكارانه‌ی خۆیان له‌ كورد داوه‌.


لێره‌وه‌ داوا له‌ كۆماری توركیا ده‌كه‌ین هێڕشه‌كانی رابگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هاوڵاتی كورد هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئێستاو ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكاره‌كانی پێشوو نابینێت، هه‌روه‌ك داوا له‌ سه‌رجه‌م وڵاتان و رێكخراوه‌ مرۆیی و ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ین هه‌نگاو بهاوێژن بۆ رێگرتن له‌م كارانه‌، چونكه‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌م كارانه‌ وێڕای زیانی گه‌وره‌ له‌ خه‌ڵكی سڤیل و وێران و خاپووركردنی وڵات، په‌ره‌ به‌ گیانی ده‌مارگیری و رق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌دات. ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌ركێكی مێژوویی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤانه‌ی هه‌موو لایه‌كی ده‌زانین.


 


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان


23/1/2018