یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/02/2018 : 09:38:46
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژى شه‌ممه‌ 17/2/2018 كاتژمێر 9:30ى پێش نيوه‌ڕۆ، لە هۆڵی دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی، كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى، له كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى، به‌ هه‌ماهه‌نگى و سه‌رپه‌رشتى هه‌ريه‌ك له‌: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ڕێکخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكه‌وه‌ ژيانى ئاشتيانه‌ و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانى زانکۆی سلێمانی؛ پانێڵێك به‌ ناونيشانى ( بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) دا، به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى زانايانى ئاينى و مامۆستايان و قوتابيانى زانكۆ و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسان؛ به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى پانێله‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ى قوڕئانى پيرۆز ده‌ستيپێكرد، پاشان به‌ناوى هه‌ريه‌ك له‌ رێكخراوى ئاڵاى سپى و كۆلێژى زانسته‌ ئيسلاميه‌كان، وته‌يه‌ك له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالفتاح حسێن به‌هێى سه‌رۆكى رێكخراوى ناوبراو خوێنرايه‌وه‌، دواتر له‌لايه‌ن به‌ڕيز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان وته‌يه‌ك پێشكه‌شكرا و تيايدا باسى له‌ مه‌ترسيه‌كانى به‌كارهێنانى ئايين بۆ يه‌كلاييكردنه‌وه‌ى ململانێى سياسى كرده‌وه‌و جه‌ختى كرده‌وه‌، كه‌ زيان به‌ پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نێت.


شايه‌نى باسه‌: ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ پانێلى ناوبراو پێشكه‌شكران بريتى بوون له‌م ناونيشانانه‌: (هه‌ڵوێستى هزرى ئيسلامى له‌مه‌ڕ ململانێ و كێشه‌ ئاينيه‌كاندا) له‌لايه‌ن ‌به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح به‌رزنجى و (ناوكرۆكى جه‌نگ و ململانێ له‌ عه‌فرين) له‌لايه‌ن دكتۆر ئومێد ڕه‌فيق فه‌تاح و (به‌كارهێنانى ئايين بۆ به‌رژه‌وه‌نديه‌سياسيه‌كان له‌ فيقهى ئيسلاميدا) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر محمد پێنجوێنى و (ئايين و ململانێ سياسيه‌كان له‌ ياساو په‌يماننامه‌ نێو ده‌وڵه‌تيه‌كاندا) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر سيروان حامد و (سوڕه‌تى الفتح ده‌سته‌واژه‌و ناوه‌رۆك و هۆى هاتنه‌ خواره‌وه‌ى) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر ناصح ئاره‌زوورى و پاشان ده‌رگاى گفتوگۆو پرسيار و وه‌ڵام به‌ ڕووى ئاماده‌بواندا كرايه‌وه‌، دواتريش ڕاسپارده‌ى كۆتايى پانێل پێشكه‌شكرا.