یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/02/2018 : 23:27:37
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 21/2/2018 به‌ڕێز دکتۆر جەعفەر گوانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بە توێژینەوەیەك له‌ ژێر ‌ناونيشانى (الامن في الخطاب الدعوي)بەشداریکرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی له‌ ژێر ناونيشانى (العمل الاسلامي والامن الاجتماعي)، كه‌ لە شاری داماتوری سەر بە ویلایەتی یوبی لە نێجيريا، به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ويلايه‌ت و گه‌وره‌ به‌رپرسانى وڵات و زياتر له‌ 350 ئه‌كاديميست و توێژه‌رانى وڵاتانى ئاسيا و ئه‌وڕوپا و ئه‌فريقيا به‌ڕيوه‌چوو..

ئەمەو له‌ ميانه‌ى توێژينه‌وه‌كه‌يدا، به‌ڕێزيان تیشکی خستە سەر زەروورەتی پارێزگاریکردن لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە وتاری هەینیدا و چۆن گوتاری ئایینی دەبێتە مایەی پاراستنی ئاشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی، بۆ ئەمەش توێژینەوەکەی دابەشی چەند بەشێك کرد و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.

كۆنفڕانسى ناوبراو؛ ماوەی دوو رۆژی خایاند و له‌ كوردستانيش هەر یەك لە بەڕێزان؛ دکتۆر ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی ئیشق و دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد راگری پەیمانگای پێگەیاندنی وتاربێژان و دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ بەشداری کۆنفرانەسەکە بوون، كه‌ لەلایەن زانکۆی نیل و زانکۆی یوبی لە نێجیریا به‌ فه‌رمى بانگهێشتكرابوون.

شايه‌نى باسه: هه‌رله‌ميانه‌ى كۆنفڕانسه‌كه‌دا، له‌لايه‌ن شاندى كوردستانه‌وه‌، تيشك خرايه‌ سه‌ر بارودۆخ و ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ئه‌منى كوردستان و باس له‌ مه‌زڵوميه‌تى گه‌لى كورد به‌ گشتى كرا، كه‌ سه‌رنجى ئاماده‌بووانى ته‌واو به‌ره‌و كوردستان ڕاكێشا.