یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/05/2018 : 11:01:56
قه‌باره‌ی فۆنت

دواى ئه‌وه‌ى له‌ به‌روارى 7/4/2018 ده‌ستكرا به‌ كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى شه‌شه‌م؛ سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ به‌روارى 5/5/2018 كۆتايى به‌ كۆى كۆنفڕاسه‌كان هات، جگه‌ له‌ لقى كه‌ركوكى زانايان.

شايانى باسه‌: ژماره‌ى ئه‌و مامۆستا ئايينيانه‌ى كه‌ خۆيان كانديدكردبوو له‌ كۆنفڕانسى ناوبراو بۆ ئه‌ندامبوونيان له‌ كۆنگره‌، بريتى بوو له‌ 386 كانديد بۆ 194 ئه‌ندام، هه‌روه‌ها 7 له‌ به‌رپرسانى لقه‌كانى يه‌كێتى زانايان و 18 زانايانى ئايينى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان به‌ كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى زانايان به‌ شێوه‌ى مه‌ركه‌زى وه‌كو ئه‌ندامى كۆنگره‌ دانران، كه‌ به‌پێى په‌يڕه‌و وپڕگرامى يه‌كێتى زانايان ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌، رێژه‌ى به‌ژداربوونى زانايانيش له‌سه‌رجه‌م لق و ناوچه‌كانيش بريتى بوو له‌ 84،41 سه‌دا و سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتايى پڕۆسه‌كه‌ هات.