یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2018 : 14:47:49
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/6/2018 له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازیكرد لە دكتۆر جابا فيزينكى قونسوڵی هەنگاریا و شاندێكى ياوه‌ريكرد، کە به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن و تەواوبوونی خزمەتەکەی لە هەرێمی کوردستان هاتبوو.


له‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌ به‌رێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، به‌گه‌رمى پێشوازى له‌ قونسوڵ و شاندى ناوبراو كردو هه‌وڵ و كارى قونسڵى به‌رزنرخاند، به‌ تايبه‌ت له‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى زانايان له‌ بوارى پێكه‌وه‌ژيان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و هاوكارى و پشتيوانى بۆ گه‌لى كورد.


ئه‌مه‌و هه‌ر له‌ دانيشتنه‌كه‌دا كه‌ نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ باس لە گرنگى بوونى پەیوەندى سیاسی و کەلتووری کرايه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى زیاترى پەرەیێدان و کاری زیاتر كرايه‌وه‌ بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەردو گەلی هەنگاری و کوردستانی.


له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه‌ به‌ڕێز دكتۆر جابا ئه‌رك و كارى يه‌كێتى زانايانى به‌رزنرخاند و بوونى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى نێوان زانايانى ئايينى و شاند و نوێنه‌رى وڵاتان به‌ پێويستزانى.