یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان بۆ دڵنیایی و دەستخۆشی سەردانی سەربرِخانەی رانیە دەکات    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری ساڵیادی دامەزراندنێ یەکێتی نابینایان دەکات    *****    *****   زاخۆ: به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خۆلی رۆشنبیری گوتاری ئایینی كۆتایی هات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو شاری دهۆك‌و زاخۆ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی بەریێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەکەن    *****    *****   به‌بڕیارێكی فه‌رمی وته‌بێژو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دیاریكران    *****    *****   له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زانایان فیزای حاجیان له‌هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش سوپاسی وڵاتی سعودیه‌ ده‌كات    *****    *****   شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌ شداری له‌ خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئوردن ده‌كات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبونەوەی مانگانەی خۆی گرێداو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات   
سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2018 : 14:48:59
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/6/2018 له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازیكرد لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌ريكرد .


ئه‌مه‌و له‌ دانيشتنێكدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان جێگر و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، جه‌خت له‌سه‌ر ئارامى و بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌ژيانى ئايينى و ته‌بايى نێوان پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كرايه‌وه‌ و گيانى يه‌كتر قه‌بوڵكردن به‌سيماى جوان و دێرينى كوردستان پێناسه‌كرا.


له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان بوونى پێكه‌وه‌ژيانى ئايينى به‌ بابه‌تێكى حه‌تمى و ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى وه‌سفكرد له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان، به‌ تايبه‌ت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى مه‌سيحيه‌كان.


له‌لايه‌ن خۆيانه‌وه‌ شاندى ناوبراو، پيرۆزبايى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى له‌ زانايانى ئايينى و سه‌رجه‌م موسڵمانانى كورستان كرد و هيواى خۆشى و كامه‌رانى و قه‌بوڵبوونى رۆژوويان بۆ هه‌مووان خواست.