یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌شاندێكی فیدراسیۆنی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2010 : 09:51:12
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی فیدراسیۆنی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا ده‌كات

ئێواره‌ی 18/10/2010 مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفی پێشوازیان كرد له‌شاندێكی باڵای فیدراسیونی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شافعی سه‌رۆكی فیدراسیون.

له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی شاندی میوانی كرد‌و، پێی راگه‌یاندن، كه‌ ئه‌وان له‌ یه‌كێتی زانایان میوان نینه‌، به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان خانه‌خۆ‌و خاوه‌ن ماڵن، هه‌ر كوردێك له‌ هه‌ر شوێنێك بێت برای یه‌كترینه‌‌و، دوژمنان ئێمه‌یان به‌ش به‌ش كردوونه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین، هه‌موو كوردێك وه‌ك یه‌ك پارچه‌ سه‌یری یه‌ك بكه‌ن.

ئینجا خوڵاسه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی یه‌كێتی زانایان باس كرد‌و، هه‌ر له‌ رۆژی دروستبوونییه‌وه‌، تاكو ئێستا خاوه‌نی پۆلێك شه‌هید‌و خه‌باتێكی به‌رده‌وامین، ئێستاش كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین پارێزه‌ری زانایانی ئایینی بین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت گوتاری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی پتر قوڵ بكه‌ینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا تا حه‌دێكی زۆر ئازادی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ كار بۆ هه‌ستی كوردانه‌‌و موسڵمانانه‌ بكه‌ین.

مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی شافعی تیشكێكی خسته‌ سه‌ر فیدراسیۆنه‌كه‌یان، كه‌ زیاتر ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌‌و، ئێستا خاوه‌نی (30) مزگه‌وتن له‌ ئه‌وروپا، كه‌ به‌ زمانی كوردینه‌‌و، وانه‌‌و وتار‌و چالاكیه‌كانیان بۆ كوردانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی ئه‌وروپا له‌ ره‌وشتی جوانی موسڵمانانه‌ دانه‌بڕێن، هه‌روه‌ها هه‌ستی خۆشه‌ویستی خاك‌و گه‌ل‌و نیشتیمانیشیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ فیدراسیۆن وانه‌ی قورئان‌و فه‌رمووده‌‌و وتاری هه‌ینی‌و حه‌ج‌و ساڵنامه‌‌و گۆڤار بۆ كوردانی ئه‌وروپا ده‌رده‌كات.
ئینجا هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك شتی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد، له‌وانه‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باش‌و به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی زانایان‌و فیدراسیۆن، كاركردن بۆ هه‌وڵ‌كانی ئاشتی له‌ پێناو گه‌ییشتنی كورد به‌ مافه‌كانیان، هه‌ردوولاش كۆكبوون، ئه‌گه‌ر زۆر پارت‌و رێكخراو له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك نه‌توانن په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن، ئه‌وان ئه‌وه‌ قه‌ت له‌ ناو زانایان نییه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌ بۆ یه‌ك ئامانج كار ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ فیدراسیۆنی جڤاكی ئیسلامی كوردستانی له‌ئه‌وروپا ساڵی (1999) له‌ ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا دامه‌زراوه‌، به‌ یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ندرێت، كه‌ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ تێیدا هاوبه‌شن، ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه‌، كار ده‌كات بۆ ناساندنی دۆزی ره‌وای كورد‌و، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و موسڵمانێتی ئه‌و كوردانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ كۆچ ده‌كه‌ن.