یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن ماستاوه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان بۆ دڵنیایی و دەستخۆشی سەردانی سەربرِخانەی رانیە دەکات    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری ساڵیادی دامەزراندنێ یەکێتی نابینایان دەکات    *****    *****   زاخۆ: به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خۆلی رۆشنبیری گوتاری ئایینی كۆتایی هات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو شاری دهۆك‌و زاخۆ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی بەریێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەکەن    *****    *****   به‌بڕیارێكی فه‌رمی وته‌بێژو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دیاریكران    *****    *****   له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زانایان فیزای حاجیان له‌هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیش سوپاسی وڵاتی سعودیه‌ ده‌كات    *****    *****   شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌ شداری له‌ خولی ئه‌كادیمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئوردن ده‌كات   
ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/01/2019 : 23:01:07
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی هه‌ینی رابردو وه‌ك دوا چالاكی بازنه‌ی ئیسلامی ویلایه‌تی شیكاغۆو كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌ژداری چه‌ندین رێكخراوی ئیسلامی‌و هه‌زاران موسڵمان له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌ به‌رێوه‌ چوو.


كۆنگره‌كه‌ به‌ یه‌كێ‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆنگره‌كانی ساڵه‌ی ده‌سته‌‌و كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ژمار كراو ماوه‌ی سێ‌ رۆژ به‌رده‌وام بووه‌.


ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگا‌و كۆبوونه‌وه‌‌و پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان‌و گفتوگۆی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ كاروباری موسڵمانانی ئه‌مریكای له‌ خۆ گرتبوو.


وێڕای ئه‌مه‌ش تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر گه‌وره‌یی‌و پێگه‌ی قوڕئان وه‌ك ده‌ستوورو ستراتیژێكی بابه‌تی‌و گشتگیر بۆ تێكڕای ئه‌ندێشه‌‌و پێشهاته‌ نوێیه‌كان‌و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌زموون‌و رێنمایی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ دۆخه‌ فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.


ئه‌مه‌و كۆنگره‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك رێنمایی‌و رێسای هاوچه‌رخ‌و زانستی كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێناوه‌‌و بڕیاریش وایه‌ ساڵی ئاینده‌ به‌ به‌رنامه‌ی به‌رفراوانتر له‌هه‌مان ویلایه‌ت كۆنگره‌كه‌ په‌ره‌ی پێ‌ بدرێت.