یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/01/2019 : 21:49:54
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژى دووشه‌ممه‌ 23/12/2018 له‌ شارى هه‌ولێر، به‌ چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ديوانى وه‌قفى سوننى، شێخ دكتۆر عبداللطيف الهميم؛ يه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌يه‌كى زانستى به‌ ناونيشانى ( السنة النبوية بين القرآنيين وأهل القرآن ) به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌مه‌و له‌ كۆنگره‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، دكتۆر عبدالله گرتكى  له‌ وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد و تيايدا جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- كرده‌وه‌و سازدانى ئه‌م جۆره‌ كۆنگره‌و ڕێوڕه‌سمانه‌شى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، به‌گرنگ و پێويست پێناسه‌كرد.


هه‌روه‌ها به‌ڕيزيان باسى له‌ هه‌وڵ و پشتيوانى و ماندووبوونى پسپۆڕانى بوارى فه‌رمووده‌ى‌ له‌م بواره‌دا كرده‌وه‌، بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ پسپۆڕێتيان به‌ مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زياترى ئه‌و كتێبانه‌ى تايبه‌تن به‌‌ فه‌رمووده‌ له‌ ڕووى لێكۆڵينه‌وه‌ و ڕاڤه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌، وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌ ڕووى ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى لێره‌وله‌وێ گومان بۆ موسڵمانان دروستده‌كه‌ن و تانه‌ سه‌حابه‌ و ياوه‌ران و زانايانى فه‌رموده‌ناس ده‌ده‌ن.


شايه‌نى باسه‌؛ هه‌ريه‌ك له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى؛ دكتۆر عيرفان ڕه‌شيد و مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قاديانه‌يى، ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك يه‌كێتى زانايان بوون و كۆنگره‌ى ناوبراويش دوو ڕۆژ خاياند و چه‌ندين توێژينه‌وه‌ى زانستى و دانيشتن و وۆركشۆپى تايبه‌ت، به‌ ئاماده‌بوونى گه‌وره‌ پسپۆڕان؛ به‌ فه‌رمووده‌ى‌ له‌خۆگرت.‌