یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات    *****    *****   لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی دهۆك بۆ هۆشیاری شوفێران داوای هاوكاری له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كات    *****    *****   سۆران: قوتابخانه‌یه‌ك به‌ كرده‌یی قوتابیان فێری نوێژكردن ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێنان و ناساندنی ستافی نوێى لق به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   هه‌ولێر: ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   هه‌رير: مامۆستا مه‌لا قادر پيرۆمه‌رى كۆچى دواييكرد    *****    *****   شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات    *****    *****   به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان سه‌ردانى يه‌كێتى په‌ڕله‌مانتارانى كوردستان ده‌كات   
هه‌ولێر: جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/01/2019 : 11:39:21
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 6/1/2019 به‌ڕێز دكتۆر به‌شير خه‌ليل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق و شاندێكى ياوه‌رى؛ سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانيان كردو به‌ گه‌رميه‌وه‌ له‌لايه‌ن به‌ڕێزان دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌ڕێزان زانايان، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى پێشوازيان لێكرا.


له‌دانيشتنێكدا كه‌ نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق، پيرۆزبايى خۆى ئاڕاسته‌ى ته‌شكيله‌ى نوێى زانايانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى كرد، پاشان جه‌ختى له‌سه‌ر ڕۆڵى كاراى زانايانى ئايينى كوردستان كرده‌وه‌و پاراستنى ماف و ئيمتيازاتى زانايانى ئايينى به‌كارى له‌پێشينه‌ى په‌ڕله‌مان زانى و پشتگيرى خۆى و فڕاكسيۆنه‌كه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دووپاتكرده‌وه‌.


دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، وێڕاى به‌خێرهێنانى به‌ڕێزيان؛ ڕۆڵ و كار و جێپه‌نجه‌ى به‌ڕێز دكتۆر به‌شير خه‌ليلى، وه‌ك مامۆستايێكى ئايينى و وه‌ك په‌ڕله‌مانتاريش و له‌ئێستاشدا وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق، به‌رزنرخاند و داواى هه‌ماهه‌نگى زياتريكرد له‌داهاتوودا، له‌گه‌ڵ زانايان، به‌تايبه‌ت له‌ كاتى ده‌ركردنى ياسا و بڕياره‌ ئايينيه‌كان، به‌مه‌به‌ستى گرنگيدان به‌ سه‌ربه‌خۆيى فه‌توا.


ئه‌مه‌و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانيش له‌لا‌يه‌ن خۆيه‌وه‌، ته‌ئكيدى له‌سه‌ر پاراستنى سه‌ربه‌خۆيى فه‌توا كرده‌وه‌و ئه‌زموونى يه‌كێتى زانايانيشى له‌م پێناوه‌ به‌رزنرخاند، كه‌ هاوسه‌نگى نێوان ئاين و مه‌زهه‌ب و فيكره‌كانيشى پاراستووه‌.