یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/01/2019 : 12:50:11
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژى چوار شەممە 16؍۱؍۲۰۱۹ به‌ڕێز دكتۆر عەبدولڵا مه‌لا سه‌عید، سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان؛ به‌ ياوه‌رى هه‌ريه‌ك لە به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و مامۆستا مه‌لا محمد نصرالله و مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى؛ به‌ مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و له‌نزيكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ حاڵ و بارودۆخى زانايانى ئايينى ده‌ڤه‌ره‌كه‌، سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد.


ئه‌مه‌و له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، وێراى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك له‌ گه‌وره‌ زانايانى شاره‌كه‌ و هه‌واڵپرسى و ئاگاداربون له‌ حاڵ و ته‌ندرووستيان، سەردانی بەرێز کاک فه‌ره‌یدون غه‌ریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی کرد و گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوەی بەسوود ئەنجامدرا، به‌ مه‌به‌ستى بەرەو پێشبردن و ڕێکخستنی کاروباری ئاینی و ئیداری سنوری پارێزگاكه‌ و گەشەپێدانی هەماهەنگی نیوان ئەوقاف و زانایان جه‌ختى له‌سه‌رکرایەوە.