یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: له‌باره‌ی پاره‌ی وه‌رگیراوه‌ی (گوندی كۆری‌و هاوشێوه‌كانی) فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌یه‌كه‌می قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌كات    *****    *****   لقي سليماني يەکێتي زانايان بەشداري پانێلي پيكەوه ژياني ئاييني دەكات    *****    *****   خانه‌ی فه‌توای میسڕ: ئه‌وه‌ی گومانی له‌ كتێبی (صحیح البخاری) هه‌بێت فاسقه و شاهێدی لێ‌ وه‌رناگیرێت    *****    *****   به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خولێكی رۆشنبیری بۆ زانایان كرایه‌وه‌    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری هه‌شته‌مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆڵه‌ت پێدانی قورئانی پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات   
یه‌كێتی زانایان به‌ فه‌رمی داوای راگرتنی سایته‌ ئیباحیه‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/01/2019 : 23:35:44
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ پێی نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌23/1/2019 یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای نه‌هێشتن‌و راگرتنی سه‌رجه‌م سایته‌ سێكسیه‌كانی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات.


نوسراوه‌كه‌ كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی‌و وه‌زراه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاند كراوه‌، داوای كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ په‌خشی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه‌‌و سایته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ ئیباحیانه‌ رابگرن.


ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ پێناو پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌‌و پاراستنی گه‌نج‌و لاوان‌و سه‌لامه‌تی شیرازه‌ی خێزان‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و بێ‌ سانسۆریه‌ی ماڵپه‌ڕو په‌یجه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ‌و نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌نجان‌و كۆمه‌ڵگه‌ دروست كردووه‌.


له‌ به‌شێكی نوسراوه‌كه‌ هاتووه‌: به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌، تكامان وایه‌ ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ راگرتنی په‌خشی سایته‌ ئابڕو به‌ره‌كان (porn) هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ورو به‌رو جیهان.


له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كه‌ هاتووه‌: ئه‌م جۆره‌ سایتانه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌بوونیان له‌رووی ئایینیه‌وه‌ زیانی به‌رچاوی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵگا‌و نه‌وه‌ی داهاتوو، له‌ رووی هه‌موو پێوه‌ره‌ ئایینی‌و یاساییه‌كان به‌تاوان ‌و قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار ده‌كرێت.