یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/02/2019 : 11:05:58
قه‌باره‌ی فۆنت

دواى ئه‌وه‌ى له‌ دواهه‌مين كۆنگره‌ى يه‌كێتى زانايان، بڕيارى كردنه‌وه‌ى لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان درا و دواتر له‌ مانگى يه‌كى ڕابردوو، به‌شێوه‌يه‌كى كردارى و به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسنه‌وخۆى به‌ڕێزان؛ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى لقى ناوبراو كرايه‌وه‌؛ ڕۆژى چوارشەممە ۲۰۱۹/۱/۳۰ لقی هەڵەبجەیی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان بەرپرسی لق مامۆستا مه‌لا عبدالحمید حمەفرج و مامۆستا مه‌لا احمد محمد جێگری به‌رپرس و سەرجەم کارگێڕانی لق و پەر پرسی ناوچەکان یەکەم دانیشتنی ئاسایی و مانگانه‌ى خۆی ئەنجامدا.


ئه‌مه‌و له‌ دانيشتنه‌كه‌دا؛ وێراى جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵ و كارى جدى بۆ له‌يه‌كترنزيككردنه‌وه‌ى زياترى زانايانى ئايينى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنيان؛ باس له‌كارو چاڵاكى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ده‌زگا و كه‌سايه‌تى و دامه‌زراوه‌ ميريه‌كان كرا بۆ هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى به‌رده‌وام.


دواتر و له‌يه‌كه‌م چاڵاكيشدا؛ رۆژى یەکشەممە ۲۰۱۹/۲/۳ بەمەبەستی هەواڵبرسی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌؛ شاندێكى لق، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان؛ مامۆستا مه‌لا عبدالحمید و مامۆستا مه‌لا محمد دێکۆنی و مامۆستا مه‌لا لوقمان و مامۆستا مه‌لا فه‌لاح کارگێڕانى لق؛ سه‌ردانى ماڵى بەڕێز ماموستا مه‌لا مصطفی گوڵپييان كرد، كه‌ به‌ڕێزيان نه‌خۆشن و هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌و شيفاى به‌ په‌لهيان له‌خواى گه‌وره‌ بۆخواست‌.