یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   سلێمانی: یه‌كێتی زانایان به‌ژداری وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات    *****    *****   به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ فه‌رمی داوای راگرتنی سایته‌ ئیباحیه‌كان ده‌كات   
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/02/2019 : 14:33:54
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ 5/2/2019 له‌میانه‌ی به‌ژداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (روانگه‌ی زانایان)ی رادیۆی ده‌نگی زانایان به‌رێز د. حسن موفتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا، ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به‌ لێژنه‌ی فه‌توا كرد‌و رۆڵ‌و پێگه‌ی فه‌توای له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز‌و سه‌ركه‌وتووانه‌ نرخاند.


له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌ گوتی: ئیسلام به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی فه‌توا ده‌ڕوانێت‌و كۆمه‌ڵێك چوارچێوه‌و بنه‌مای گرنگ‌و زانستی داناوه‌ بۆ فه‌توا، له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان‌و له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پشت به‌خوا هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر پرسی فه‌توا رێك بخه‌ینه‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ هه‌یكه‌لی لێژنه‌ی فه‌تواش گوتی: لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌ هه‌ولێری پایته‌خت‌و له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی داده‌نیشێت‌و له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانیش لێژنه‌ی فه‌توا هه‌یه‌‌و له‌خزمه‌تی پرسه‌ ئایینیه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان دان.


له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: ئێمه‌ نامانه‌وێ‌ له‌ كوردستان فه‌وزا هه‌بێت‌و هه‌ر كه‌س له‌خۆیه‌وه‌ فه‌توا بدات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا یه‌كخه‌ین‌و لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ببێته‌ تاكه‌ مه‌رجه‌عی فه‌توا له‌ هه‌رێمدا.


سه‌رۆكی لێژنه‌ی فه‌توا گوتیشی: فه‌توایه‌كانمان به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی‌و كوردی ده‌بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی‌و به‌ڵگه‌‌و روونكردنه‌وه‌ی تۆكمه‌و ته‌واوه‌وه‌ ده‌بێت.