یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ناوی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ده‌گۆڕدرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/02/2019 : 15:00:13
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 20ی2ی2019 ئه‌نجومه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.


له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك پرس‌و بابه‌ت تاوتوێ‌ كراو گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كرا، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بابه‌تی فه‌توا‌و ئه‌رك‌و ئامانجی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا بوو.


وێڕای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی ئاماده‌كراوی تایبه‌ت به‌ فه‌توا له‌ لایه‌ن به‌رێز د. حسن موفتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا‌و گه‌نگه‌شه‌كردنی كۆی بڕگه‌‌و بابه‌ت‌و بنه‌ماكانی په‌یوه‌ست به‌ پرسی فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین بنه‌ما‌و چوارچێوه‌ی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌‌و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی فه‌توا له‌ كوردستان گه‌نگه‌شه‌ كران‌و چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت له‌و باره‌وه‌ به‌ پێویست زانرا.


یه‌كێ‌ له‌ بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ته‌وه‌ره‌ گۆڕٍینی ناوی لێژنه‌كه‌ بوو له‌ (لێژنه‌ی باڵای فه‌توا) بۆ  (ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا) به‌ڵام ناوی لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كان وه‌كو خۆی ده‌مینێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ زۆرینه‌ی رای ئاماده‌بووان په‌سند كرا.