یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري كونفرانسي زانستي زاناو عه للامه ي كورد ماموستا مه لا ( عبدالرحمن پينجويني ) ده كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا یاسین مه‌لا سالح هه‌ڵه‌بجه‌یی كۆچی دوایی كرد   
لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجام دا
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/05/2019 : 00:41:58
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2/5/2019 له‌باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان و به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق و كارگێڕان و به‌رپرسی ناوچه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی لقی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدرا .


شایانی باسه‌ سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ خوێندنی قورئانی پیرۆز و پاڕانه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و پاشان مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی له‌ وته‌یه‌كیدا وێڕای به‌خێرهاتن و ده‌ستخۆشی له‌ ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕمه‌زانی له‌ زانایان و سه‌رجه‌م موسڵمانان كردو هیوای خواست ئه‌م مانگه‌ ببێته‌ مانگی خێرو خۆشی و به‌ره‌كه‌ت بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و جیهان .


هاوكات باسی گرنگی بونی یه‌كێتی زانایانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ پاراستنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی نێوان زانایانی ئایینی و هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م زانایانی به‌بێ جیاوازی به‌ ئه‌ركێكی پیرۆز و پێویست زانی و داوای له‌سه‌رجه‌م كارگێڕان و لێپرسراوی ناوچه‌كان كرد كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تی زانایانی سنوره‌كه‌ و پشتیوانی لقی چه‌مچه‌ماڵیشی بۆ دوپات كردنه‌وه‌ .


هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لیژته‌ی فه‌توا مامۆستا عمر حمه‌ رشید و به‌رپرسانی ناوچه‌كان به‌ڕێزان مامۆستا نه‌به‌ز محمد و مامۆستا گارق محمد و مامۆستا اراز افندی ڕاپۆرتی ناوچه‌كانیان پێش كه‌ش كرد و سه‌رجه‌م چالاكی و داواكاری و پێشنیاره‌كانیان خسته‌ ڕو .


جێی ئاماژه‌بۆكردنه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خوێنرانه‌وه‌و كۆپی په‌یام و ڕێنمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان درا و وێنه‌شی ئاراسته‌ی ناوچه‌كان وئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵ كرا به‌مه‌به‌ستی گشتاندنی به‌سه‌ر هه‌مو وتاربێژه‌ به‌ڕێزه‌كانی سنه‌وره‌كه‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ كۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان هێنرا .