یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا جوهر حەدێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عماد برادۆستی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی ساڵیادی ئیسراو میعراج پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عومەر بیلالی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی پێش خستنی زەکات روون دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان رێنمایی هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عبدالواحد بالەکی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمد دەربەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسولی باوزێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات    *****    *****   ناوچه‌ی هه‌ورامانى یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بابەتێکی خۆپارێزی لە روانگەی فیقهی ئیسلامیەوە بلأو دەکاتەوە    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پەیامێكی ئاینی بۆ خەلكی كوردستان رادەگەیەنێت   
مالیزیا: وتاربێژێك له‌ كاتی وتاری هه‌ینی گیانی له‌ده‌ستدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/06/2019 : 19:11:30
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو 7ی6ی2019 وتاربێژی به‌ناوبانگی مالیزی له‌كاتی وتارو له‌ رۆژی هه‌ینی‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر له‌ مزگه‌وتی بوخاری له‌ ویلایه‌تی قه‌ده‌ح له‌ مالیزیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌و گیانی سپارد.


وتاربێژه‌كه‌ ناوی كو یه‌عقوب كو هاشمه‌و ته‌مه‌نی 68 ساڵ بووه‌، له‌كاتی وتاردان له‌سه‌ر مینه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و دوای به‌ده‌مه‌وه‌چوون ده‌ركه‌وت كه‌ گیانی سپاردووه‌، به‌مه‌ش ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه‌ تووشی سه‌رسامی‌و شۆك بوون.


له‌مباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن مسته‌فا غه‌فیفدین، قوتابییه‌كی پێشووی وتاربێژه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی سترێت تایمزی مالیزی راگه‌یاندووه‌: له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كو یه‌عقوب ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئاماده‌بووی وتاری هه‌ینی به‌په‌له‌ هه‌وڵیاندا مامۆستا له‌مردن رزكار بكه‌ن، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه‌ پزیشكان مردنی ناوبراویان راگه‌یاند.


هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ وان عزیزه‌ وان ئیسماعیل جێگری مه‌حه‌لی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاندو هاوخه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌س‌و كارو خانه‌واده‌ی ده‌ربڕی.


له‌م لینكه‌ ده‌توانن چركه‌ ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و وتاربێژه‌ ببینن:


https://www.youtube.com/watch?v=_rahTCB5wZg