یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   له‌ شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌ چوو    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ئیسلام و نیشتیمانپه‌روه‌ری و مرۆڤایه‌تی داوای برایه‌تیمان لێده‌كه‌ن    *****    *****   بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی چل و نۆیه‌مین ساڵه‌ی دامه‌رزاندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان    *****    *****   وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی سه‌ردانی لقی هه‌ولىری یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی 49 ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   هه‌ولێر: به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی دووه‌مین پێشبڕكێی قورئانی پیرۆز به‌رێوه‌ ده‌چێت    *****    *****   قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌یه‌كه‌می قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2019 : 22:52:24
قه‌باره‌ی فۆنت

دوا به‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی هه‌ردوو پۆڵی نۆیه‌م‌و شه‌شه‌می قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناوی یه‌كه‌مه‌كان راگه‌یێندرا.


قوتابی (عبدالله هیوا یوسف) كه‌ قوتابی قوتابخانه‌ی (ئیبن ئاده‌می) ئیسلامیه‌ له‌ شاری سۆران، توانی پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان به‌ده‌ست بێنێت.


به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی، ئه‌مرۆ له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانی قوتابی (عبدالله هیوا یوسف)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌‌و له‌نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشی پێگه‌یاند.


له‌و باره‌وه‌ له‌ په‌یامێكدا بۆ (سایتی زانایان) به‌رێز د.عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان گوتی: پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان‌و یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی سێیه‌م‌و شه‌شه‌می قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م. به‌تایبه‌تی قوتابی قوتابخانه‌ی (ئیبن ئاده‌م)ی ئیسلامی كاك عبدالله هیوا، كه‌ یه‌كه‌م بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌ خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ناوبراو ده‌كه‌م، كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی قوتابیانی ئایینی.


سه‌رۆكی یه‌كیـَتی زانایان گوتیشی: سه‌ركه‌وتنی قوتابیه‌كی قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كان به‌و ئاسته‌ به‌رزه‌، نیشانه‌ی خه‌مخۆری مامۆستایانی ئایینی‌و جوان به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندنی ئیسلامیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.


هه‌روه‌ها گوتیشی: حه‌زم كرد له‌نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ كاك عبدالله هیوا بكه‌م و موژده‌ی گه‌شتێكی عومڕه‌ی پێ رابگه‌یێنم، ئومێدیشمان وایه‌ ده‌بێته‌ نمونه‌ی مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان.