یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لە پەراوێزی مانگی مەولود لقی رانیەی یەکێتی زانایان کتێب بەسەر زانایان دابەش دەکات    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی مەراسیمێکی مەولود ساز دەکەن    *****    *****   بە سەرپەرشتی وەزیری ئەوقاف وكاروباری ئاینی، یەکێتی زانایان خولێك بۆ ژماره‌یه‌ك وتاربێژ له‌ زانكۆی ئەزهەر دەکاتەوە    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان؛ پیرۆزبایی له‌ وه‌زیری ئه‌وقافی شانشینی ئوردون ده‌كات    *****    *****   کوردستان: بەو پەڕی بایەخەوە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) بەرز راگیرا    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەردەرەش دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لە پێشوازی یادی مەولود لقی سلێمانی یەکێتی زانایان رێزلێنانی بەخشیە کۆمەڵێک زانای ئایینی    *****    *****   بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پێشوازی مەولود لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبویەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: مانگی مەولود بۆ گەلی کورد شکۆدارە خوازیارم زانایان جوانیەکانی پێغەمبەر زیاتر بە کۆمەڵگە ئاشنا بکەن   
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی (وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ بری حه‌واڵه‌كردن) روون ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2019 : 01:55:33
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 11ی7ی2019 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گفتوگۆیه‌كی تێرو ته‌سه‌ل‌و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆزو فه‌رموده‌و رای زانایانی فیقهی ئیسلامی‌و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت، سه‌باره‌ت به‌حوكمی وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ بری حه‌واڵه‌كردن فه‌توایه‌كی تایبه‌تی ده‌ركرد، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لای به‌شێكی هاوڵاتیان جێی پرسیاره‌.


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ده‌ڵێت: به‌پێی زانیاری ئێمه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی تازه‌یه‌‌و جگه‌ له‌ عیراق له‌ هیچ وڵاتێكی تری دونیا ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ بوونی نیه‌، بۆیه‌ پێویستی كرد كه‌ حوكم‌و فه‌توای له‌سه‌ر بدات.


به‌پێی ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌توایه‌ بێت، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ ئه‌و پرسه‌ كردووه‌‌و، په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ندین نووسینگه‌ی حه‌واڵه‌‌و به‌رپرسانی وه‌زراه‌تی دارایی عیراق‌و پسپۆڕانی ئابووری كردووه‌، تا سه‌رچاوه‌و هۆكاری ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی لا روون بۆته‌وه‌.


له‌ به‌شێكی فه‌توایه‌كه‌ هاتووه‌: داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان بپارێزن له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌‌و مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ نوسینگانه‌ نه‌كه‌ن.


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ته‌واوی سه‌باره‌ت به‌ شێوازی ئه‌و حه‌واڵه‌كردنه‌ خستۆته‌ ڕوو، دواجار له‌ سێ‌ خاڵدا حوكمی ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌.


بۆ بینینی ده‌قی فه‌توایه‌كه‌ ده‌توانن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=158&scheme=