یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان کتابێک لەسەر کردەوە خۆکوژیەکان ئامادەی چاپ دەکات    *****    *****   سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: فەتوا ئەركێكی زۆر مەترسیدارو قورسەو ناكرێت هەركەسە بۆ خۆی فەتوا بدات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شوفێری تەکسی روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی سپیكردنی ئاردو جیاوازی كێشی به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌ له‌كیسكراوه‌كان له‌ زستانان و هاویناندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی جه‌مع كردنی قوتابیان بۆ نوێژه‌كانیان له‌ كۆلێژو په‌یمانگه‌و قوتابخانه‌كان روون دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرکردایەتی خۆیدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لوبنان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەر پرۆژەیەک لەخزمەتی خیتابی ئایینی دابێت پشتیوانی دەکەین    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی گوندی کەندە شینە دەکات   
سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردستان24 یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2019 : 18:52:55
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌وی 30ی7ی2019 كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردستان24) راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خێرخوازی‌و زه‌كات له‌لایه‌ن هه‌ندێك ته‌له‌فزیۆن‌و كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه‌كانه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ندێ‌ مامۆستای ئایینی‌و به‌گلدانه‌وه‌ی پاره‌ی خێرخوازی تۆمه‌تبار كران، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی دروست كرد.


له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ یه‌كێتی زانایان به‌دواداچوون‌و گرتنه‌ به‌ری رێكاری پێویستی گرته‌ ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شاندێكی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵا ستافی كه‌ناڵی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌‌و سه‌رنج‌و نیگه‌رانی یه‌كێتی زانایانی پێ‌ راگه‌یاندن‌و خه‌تیشیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ناكرێ‌ له‌په‌نای  به‌رنامه‌یه‌ك یان وروژاندنی پرس و پێشهاته‌كان مامۆستایانی ئایینی بكرێنه‌ ئامانج یان توانج‌و سوكایه‌تی به‌ هه‌ستی دینداری خه‌ڵك بكرێت.


له‌دانیشتنه‌كه‌دا ستافی كه‌ناڵی (كوردستان24) وێڕای نیشاندانی نیه‌تپاكی ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان لكه‌داركردنی مامۆستایانی ئایینی نه‌بووه‌‌و له‌كارنامه‌ی ئه‌وانیش نیه‌ سوكایه‌تی به‌ هه‌ستی هیچ كه‌س‌و ئایدیاو ئایینێك بكه‌ن.


هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ستافی كه‌ناڵی ناوبراو رایانگه‌یاند: داوای لێبوردن له‌و مامۆستا ئایینیه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ نیگه‌ران بوونه‌‌و دڵنیای هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ دووباره‌ نابنه‌وه‌.


ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ جارێكی تر داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه‌ مایه‌ی دروستبوونی نیگه‌رانی‌و برینداركردنی هه‌ستی دینداری خه‌ڵك به‌گشتی‌و مامۆستایانی ئایینی به‌تایبه‌تی.


 


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


8ی8ی2019