یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەسەر دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/08/2019 : 17:00:13
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 27ی8ی2019 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەیاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن قادیانی و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی بەرپرسی راگەیاندن، سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان لە پەرلەمانی کوردستان بەسەر کردەوە.


ئامانجی سەردانەکە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان زیاتر بۆ مەبەستی هەماهەنگی و جەخت کردنەوە لە کاری دامەزراوەیی و سەروەربوونی یاساو کارکردن بۆ دادپەروەری و ئاشتەوایی نێوان لایەنەکان و پاراستنی سەقامگیری کوردستان و باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان بوو.


لەدانیشتنەکاندا د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان جەختی لەوە کردەوە، پێویستە پەرلەمان و فراکسیۆنەکان ڕای یەکێتی زانایان لەبەر چاوو بگرن لە پرس و پرۆژە یاسا پەیوەستەکانی بواری ئایینی و رۆڵ و پێگەی زانایانیش بەبایەخەوە سەیر بکەن.


هەروەها تەوەرێکی تری دانیشتنەکان پەیوەست بوو بە گفتوگۆ لەمەڕ پرۆژە یاسای چاکسازی حکومەت، کە دەبێ هەموو لایەنەکان بێ لێکدانەوەی تایبەتی و حزبی رەچاوی بەرژەوەندی گشتی وڵات بکەن و بەو پەڕی دڵسۆزیەوە کاری لەسەر بکەن.


سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لەوە کردەوە کە زانایانی ئایینی هاوکارو هەماهەنگی تەواو دەکەن لەهەر پرۆژەو هەنگاوێک بە ئاراستەی چاکترکردن و بەرەو پێشبردنی دۆخی هەرێم و واقعی کۆمەڵگەی کوردستان کاری لەسەر بکرێت.


لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆک فراکسیۆن و ئەندامانی پەرلەمان وێڕای خۆشحاڵی بە سەردانی یەکێتی زانایان و بەرز نرخاندنی پێگەو رۆڵی زانایان لەناو کۆمەڵگە تەئکیدیان لەوە کردەوە، کە بۆچوونی یەکێتی زانایان بەلایانەوە گرنگە و لەهەر پرۆژەو هەنگاوێک پەیوەست بیت بە بواری ئایینی بێ وەرگرتنی ڕای یەکێتی زانایان و هەماهەنگی هیچ هەنگاوێک نانێن.