یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
به‌ ئامانجی یاده‌وه‌ری 49مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان پێشوازی میوانان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/09/2019 : 22:04:44
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ 22ی9ی2019 له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ‌ به‌ مه‌به‌ستی پىشوازی كردنی میوانان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ساڵیاده‌كه‌یان پیرۆز كرد.


بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و شێخانی ته‌ریقه‌ت و مامۆستایانى ئایینى و نوێنه‌ری مه‌سیحی و توركمان ده‌زگا ئیعلامی و ئه‌منیه‌كان و رێكخاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ردانی باره‌گاى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد.


له‌ كۆى دانیشتن و گفتوگۆكاندا میوانان وێرای پیرۆزبایی جه‌ختیان له‌ رۆلی گرنگی یه‌كێتی زانایان كرده‌وه‌، كه‌ به‌ درێژایی مێژووی خۆی له‌ خزمه‌تی ئایین و نه‌ته‌وه‌ و پرسه‌ نیشتمانیه‌كان بووه‌.


له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ ناوى یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی میوانان كردو به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج و رێره‌وی پیشه‌یی و نیشتمانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ خزمه‌ت كردنی كوردستان ناوه‌ستێت.