یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان: داوا له‌ یەکێتی زانایان ده‌كه‌م له‌و زه‌مینه‌سازیه‌ی كوردستان و پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم رۆڵی خۆیان ببینن
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/09/2019 : 22:18:46
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌مەبەستی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی 49هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ  2019/9/22 ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و به‌ یاوەریی شاندێكی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی په‌رله‌مان و ژمارەیەک لە ئەندامانی په‌رله‌مان له‌ فراکسیۆنە جیاوازەکان سەردانی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستانی کرد و لەلایەن مەلا عه‌بدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان و ستافی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتییەکە پشوازیی لێکرا.


لەسەردانەکەیدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ پیرۆزبایی 49هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستانى له‌ سه‌رۆك و ستافی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتییەکە كردو رایگه‌یاند:  ئه‌و یه‌كێتیی زانایانه‌ی كه‌ لەسەر دەستی رابەری کوردستان نەمر مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1970 دامەزراوە، جەختیشی لەسه‌ر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم ئاین و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان کردەوە کە یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە قوڵترکردنەوەی زیاتری ئەم پێکەوەژیانە.


داواشی لە یەکێتییەکە کرد رۆڵی خۆیان بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان بگێڕن لەو زەمینەسازییە سیاسییەی کە ئێستا لە ئارادایە بۆ نووسینەوەی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان و پرسی چاکسازی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.


لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان وێڕای سوپاسگوزارییان لە بەشداریکردنی پەرلەمانی کوردستان لە بۆنەی ساڵیادی دامەزرادنی یەکێتییەکەیان، هاوکات بەڵێنیاندا هەموو توانایەکیان بخەنەگەڕو هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ وەقفی سوننەو شیعەو حەوزە شیعییەکانی عێراق بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانیان و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.