یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شوفێری تەکسی روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/12/2019 : 14:45:48
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 4ی12ی2019 لە فەتوایەکی تازەیدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شوفێری تەکسی و حوکمی ئەو پارەیەی کە شوفێرەکە وەریدەگرێت روون دەکاتەوە.


هۆکاری دەرکردنی ئەو فەتوایە دەگەرێتەوە بۆ زۆربوونی رووداوی ناشەرعی و جەریمە و تاوانی کۆمەڵایەتی و پرسیاری هاولاتیان لەو بارەیەوە.


لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ده‌رچوونی ئافره‌ت له‌ته‌ك مه‌حره‌می خۆیدا هه‌ركاتێك بێت بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت دروسته‌‌و شایسته‌یه‌‌و ئه‌صل وایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت.


لە بەشێکی تری هاتووە: هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ یان شوفێره‌كه‌ یان هه‌ردووكیان له‌ كه‌وتنه‌ نێو داوی گوناهوتاوان و كاری ناشه‌رعی له‌ خۆیان ده‌ترسان، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوای سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ته‌كه‌ش بێت بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌؛ پێویسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت و داببه‌زێت، یان شوفێره‌كه‌ داوای دابه‌زینی لێ بكات ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ دانه‌به‌زی پێویسته‌ ده‌مه‌و ده‌ست شوفێره‌كه‌ دابه‌زێت‌و نه‌یگه‌ێنێت.


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26539